بارسێلۆنا ده‌بێت مانگانه 6 ملیۆن یۆرۆ بداته مێسی
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکرد، بارسێلۆنا قه‌رزداری مێسیه و ده‌بێت ساڵانه 12 ملیۆن یۆرۆ بداته ئه‌ستێره ئارجێنتیناییه‌كه.
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ئاشكرای كرد كه بارسێلۆنا قه‌رزداری مێسییه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: كاتیك مێسی له 2021 بارسێلۆنای جێهێشتووه ده‌سته‌ی كارگێری پێشوو به‌شێكی پاره‌ی مێسیان نه‌دابوو.
به‌پێی به‌رنامه‌ی "ئێلچیرینگتۆ"ـی ئیسپانیا بارسێلۆنا 48 ملیۆن یۆرۆ قه‌رزداری مێسییه و ده‌بێت تا ساڵی 2025 مانگانه شه‌ش ملیۆن یۆرۆ بداته لیۆنێل مێسی.
لیۆنێل مێسی لە هاوینی 2021 بە خۆڕایی بارسێلۆنای جێهێشت، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانی گرێبەستە نوێیەکەی لە ئه‌نجوومه‌نی لالیگا تۆمار بکات، ئەمەش بەهۆی یاسای داراییه كه رێگه به یانه‌كان نادات به كه‌یفی خۆیان یاریزانان تۆمار بكه‌ن.