ناسنامه‌ی ئه‌م 6 ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا بوو كه په‌یوه‌ندی به پاریس ده‌كه‌ن

پاریس سانجێرمان دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستۆف گاڵتیێی راهێنه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كردووه هاوشانی 6 یاریزانی نوێ له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن.
فابریزیۆ رۆمانۆ شاره‌زای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ شه‌ش یاریزان رێككه‌وتووه.
1ـ لوكاس هێرناندێز به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی یانه‌ی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر 45 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان ده‌كات.
2ـ مانوێل ریبیرۆی به‌رگریكاری ئۆروگوایی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ رووده‌كاته پاریس.
3ـ ماركۆ ئاسێنسیۆ ناوه‌راستكاری پێشووی ریال مه‌درید به گرێبه‌ستێكی ئازاد له‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به سانجێرمان ده‌كات.
4ـ میلان سكرینیاری به‌رگریكاری سلۆڤاكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به گرێبه‌ستێكی خۆرایی په‌یوه‌ندی به پاریس كردووه.
5ـ چێر ندور ناوه‌راستكاری ئیتاڵی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی بێنفیكا به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌خۆ رووده‌كاته پاریس سانجێرمان.
6ـ كانگ لی، ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی كۆریای باشوور و یانه‌ی ریال مایۆركا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و تیچووی گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه 22 ملیۆن یۆرۆیه.
