ئێنریكی و خلێفی قسهی كۆتاییان لهبارهی ئێمباپێ كرد
لویس ئێنریکی بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری نوێی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەست نیشانکرا، دواتر ناسڕ خلێفی سهرۆكی پاریس سووپاسی لیۆنێل مێسی كرد و راشیگهیاند به هیچ شێوهیهك رێگه به ئێمباپێ نادهن بهخۆڕایی و گرێبهستی ئازاد له یانهكه بڕۆن.
ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه، 5 یولیۆی 2023، لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی وەکو شوێنگرەوەی کریستۆف گاڵتیێ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دەست نیشانکرا و ئەو راهێنەرە تاوەکو ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکان واژۆ کرد.
ئێنریکێ دوای ناساندنی وەکو راهێنەری یانەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە یەکەم لێدوانی باسی لە چارەنوسی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری لاوی یانەکەی کرد.
لهمبارهیهوه ئێنریكی گوتی: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ناسڕ و کامبۆس بکەم، دڵخۆشم کە لێرەم وەکو راهێنەری پاریس سانجێرمان، من فەرەنسی نازانم بەڵام بەڕاستی دەبێت خۆم فێری زمانێکی نوێ بکەم، زۆر تامەزرۆم بۆ ئەوەی تیپێکی نوێ و نایاب بنیات بنێم.
ئێنریكی گوتیشی: دەمەوێت بە تیپێکی هێرشبەری یاریی بکەم و ئەنجامی باش تۆمار بکەم و هاندەران رازی بکەم، چونکە یاریکردن بە شێوازی هێرشبەری هەمووان چێژی لێ دەبینن،، من و تیمەکەم ئامادەین بۆ دەستبەکارکردن، لە یەکەمین کۆبوونەوەمان بە ماوەی تەنیا پێنج خولەک لەسەر هەموو شتێک رێککەوتین، کۆبوونەوەیەکی سادە بوو بە خێرایی رێککەوتین.
ئێنریكی ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد ئێمباپێ و هەر یاریزانێکی دیکەش کە گرێبەستی لەگەڵیان هەبێت پشتی پێ دەبەستین، دهشڵێت: من دڵنیام تیپێکی نایابمان دەبێت، زۆر شت لهبارهی ئێمباپێ هەیە دەکرێت له رۆژانی داهاتوو زۆر شت رووبدات، ئەم بابەتە تایبەتە و نهێنی کارە و ناکرێت قسە لەسەر هەموو شتێک بکەین، هەندێک یاریزان هەن گرێبەستەکانییان کۆتایی هات پێش ئەوەی من و سانجێرمان گفتوگۆ بکەین، بەڵام لەوەتەی کۆبوونەوەکان کراون بەیەکەوە کار دەکەین.
ناسڕ خلێفی: ئێمباپێ ناتوانێت بهخۆڕایی له پاریس بڕوات
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی جهخت لهوه دهكاتهوه كه ئێمباپێ یان دەبێت ئەم هاوینە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە یانیش هەر ئەم هاوینە دەیفرۆشن، چونکە ئامادە نین بەخۆڕایی دەستبەرداری باشترین یاریزانی جیهان بن.
خلێفی گوتیشی: کیلیان ئێمباپێ بەخۆڕایی بە گرێبەستی ئازاد لە پاریس سانجێرمان ناڕوات، ئەگەر دەیەوێت لە پاریس بمێنێتەوە، پێویستە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەمان واژۆ بکات، هەرگیز بەهیچ شێوەیەک رێگا بەوە نادەین ئێمباپێ بە گرێبەستێکی ئازاد بێبەرامبەر لە یانەکەمان بڕوات.
خلێفی هێما بۆ ئهوهش دهكات كه هەڵوێستی ئهوان زۆر روون و ئاشکرایە، ئەگەر ئێمباپێ دەیەوێت لە یانەکەیان بەردەوام بێت دەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، دهشڵێت: پێشتر خۆشی ئێمهی دڵنیا كردووهتهوه كه نایهوێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕۆات، بابەتەکە زۆر روونە، ئێمە نامانەوێت باشترین یاریزانی جیهان بە خۆڕایی لەدەست بدەین، ئەستەمە رێگا بدەین ئەمە رووبدات، ئێمباپێ پێشتر گوتی من هەرگیز لە پاریس ناڕۆم ئەگەر ئێستا بۆچوونی خۆی گۆڕیوە، کێشەی ئێمە نییە، نامەوێت زۆر ئەم قسەیە دووبارە بکەمەوە، ئێمە بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەین ئێمباپێ بێبەرامبەر یانەکەمان بەجێبهێڵێت.