کوردستان24 لە سرێدس: لێرەش فۆڵۆومان بکەن

K24 - هەولێر:
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سرێدس پەیجێکی فەرمی دروست کرد و هاوشێوەی پلاتفۆڕم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، هەواڵ و بەرهەمە میدیاییەکانی خۆی تێیدا بڵاودەکاتەوە.
سرێدس، دروستکراوی کۆمپانیای مێتایە و بە گوتەی مارک زوکەربێرگی سەرۆکی کۆمپانیاکە، لە حەوت کاتژمێری سەرەتای کاراکردنی ئەپڵیکەیشنی سرێدس، حەوت ملیۆن هەژماری تێدا دروستکراوە.
ئێستاش کوردستان24 هاوشێوەی بەشێك لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان، پەیجی تایبەتی خۆی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە هەیە و بەرهەمەکانی خۆی تێدا بڵاودەکاتەوە.
ئەگەر هەژماری 'سرێدس'ـت هەیە لێرەوە فۆڵۆومان بکە
دیجیتاڵ میدیای کوردستان24 جگە لە سرێدس، لە پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکانی وەک (فەیسبووک، ئینستاگرام، تویتەر، یوتیوب، تیلیگرام، ڤایبەر) پێگەی فەرمی خۆی هەیە و لە هەریەک لە پلاتفۆڕمەکان ژمارەیەکی بەرچاو بینەر و 'فۆڵۆوەر'ـی هەیە.
دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و راگهیاندن، نێوەندێكی میدیاییە. بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینهر و بیسهر و خوێنهرانی دەكات.