به فه‌رمی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئاردا گوله‌ری راگه‌یاند

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ فێنه‌ربه‌هچه گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ئاردا گوله‌ریان گواسته‌وه ریزه‌كانیان، میدیایه‌كانی كه‌ته‌لۆنیاش هۆكاری شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاردا گوله‌ری بۆ شه‌ش وه‌رزه تا هاوینی 2029 راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشكرای كردووه ریال مه‌درید به 20 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند ملیۆن یۆرۆیه‌كی دیكه‌ی گۆڕانكاری گوله‌ری گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی و خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌شی هه‌یه له ئه‌گه‌ری فرۆشتنه‌وه‌ی له داهاتوو یانه‌ی فێنێربه‌هچه 20%ـی نرخه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
ئاردا گوله‌ری 18 ساڵ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری سی و پێنج یاریی كرد شه‌ش گۆڵ و حه‌وت ئه‌سیستی تۆمار كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا چیرۆكی شكستی بارسێلۆنای له گواستنه‌وه‌ی ئاردا گوله‌ر ئاشكرا كرد و نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا دیكۆی نوێنه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئیستنه‌بووڵ كرد، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و یاریزانه و ئیداره‌ی یانه‌ی فێنه‌رباهچه رێككه‌وتن كه به 23 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه بۆ بارسێلۆنا بگوازنه‌وه، له‌وكاته‌دا رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی كراوه و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاردا بوون كه سه‌رقاڵی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كانی بوو.
موندۆ ئه‌وه‌شی نووسیوه: كاتێك فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئه‌م هه‌واڵه‌ی بیست، راسته‌وخۆ نوێنه‌ره‌كانی له ئیستنه‌بووڵ ئاگادار كرده‌وه ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی خانه‌واده‌ی ئه‌و یاریزانه و بریكاره‌كه‌ی كرد كه ئۆفه‌ره‌كه دوو هێنده‌ی هی بارسێلۆنا بوو، كه تێیدا 20 ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئه‌و یاریزانه جێگیر كرد، 10 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت كه ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژاردووه، له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیكه به‌گوێره‌ی ئاست و ده‌ستكه‌وته‌كان.