نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت بەرزبووەوە  و لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 76 دۆلار و 94 سەنت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٧ دۆلار و هەشت سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٧٦ دۆلار و ٥٢ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:21ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی لە سەدا 0.55 هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و گەیشتە 76 دۆلار و 94سەنت. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە 72 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ئەمەریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دروست کرد.

هەروەها فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمەریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد، یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە 452  ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل، زۆری خواست هۆکاری دابەزینی یەدەگەکانی نەوتە ئەمەش زیاتر هانی بەرزبوونەوەی نرخەکان دەدات.

لە لایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لەوەی کە زیادبوونی رێژەی سوود لە وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا، کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری جیهان و خواست لەسەر نەوت دروست بکات، رێگرن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرەخەکان.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 77 دۆلار و دوو سەنت بۆ 77 دۆلار و 21 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 76 دۆلار و 83 سەنت بۆ 76 دۆلار و 64 سەنت بمێنێتەوە.

Fly Erbil Advertisment