ئاردا گوله‌ر رێگه‌نادات هه‌مان كاری ڤینسیۆسی به‌رامبه‌ر بكرێت

ئاردا گوله‌ر یاریزانی نوێی ریال مه‌درید
ئاردا گوله‌ر یاریزانی نوێی ریال مه‌درید

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، ئاردا گولەر یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی تورکیا پێش ئەوەی گریبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات، دوو مەرجی بۆ یانە شاهانەکە داناوە و یانەکەش بە هەردوو مەرجەکەی رازی بووە.

ریال مەدرید لەم ساڵانەی دواییە زۆربەی ئەو یاریزانانەی گواستووەتەوە ریزەکانی لە تەمەنێکی کەمدا بوونە و بەشێکیان لە ساڵانی یەکەم لەگەڵ تیپی دووەمی ئەو یانەیە یاریی دەکەن یاخود ئەوەتا بە شێوەیەکی کاتی پێشکەشی یانەکانی دیکە دەکرێن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باشتر و دەرفەتێکی زیاتری یاری کردنیان پێ بدرێت.

ڤینیسیۆس و جونیۆر و رۆدریگۆ هەردوو یاریزانە لاوەکەی شاهانەکان سەرەتای پەیوەندی کردنیان بۆ ماوەی وەرزێک لە تیپی کاستیای ریال مەدرید واتە تیپی دووەمی ئەو یانەیە یارییان کرد و ساڵی دواتر پەیوەندیان بە تیپی یەکەمەوە کرد، ئەەمش وایکرد ئەوا یاریزانانە ئەزموونی زیاتر بدۆزنەوە.

نوێترین نموونە ئاردا گولەر یاریزانی لاوی مێرنگیە، ئەو یاریزانە تەمەنی 18 ساڵە و هاندەرانی یانە شاهانەکە لەو بڕوایەدان ئەمیشیان هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە لەوانەیە سەرەتا لە تیپی کاستیا یاریی بکات، بەڵام ئەو یاریزانە هەر زوو ئەوەی رەتکردەوە.

گولەری 18 ساڵ پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات، مەرجی ئەوەی داناوە نەیگوازنەوە تیپی کاستیا و هەر لە یەکەم وەرز دەبێت لە تیپی یەکەم بێت، کارگێری شاهانەکانیش بەم مەرجەی رازیبوون و گولەر بە درێسی ژمارە 24 یاریی بۆ خاوەنی 14 ناسناوی چامپیۆنزلیگ دەکات.

یاریزانە لاوەکەی هەڵبژاردەی تورکیا مەرجێکی دیکەش لە گرێبەستەکەیدا هەیە، ئەو مەرجەش ئەوەیە رازی نابێت لە ساڵی یەکەمی بە شێوەی خواستن یاریی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات و تەنها ئامانجی تیپی یەکەمی ریال مەدریدە و بەرپرسانی یانەکەش بەم مەرجەشی رازی بوون.

ئاردا گوله‌ری  وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ به‌شداریی 35 یاریی كرد، شه‌ش گۆڵ و حه‌وت ئه‌سیستی تۆمار كرد، هه‌فته‌ی رابردوو ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاردا گوله‌ری بۆ شه‌ش وه‌رزه‌ تا هاوینی 2029 راگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی میدیایه‌كانی ئیسپانیا گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كراوه‌، له‌گه‌ڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیكه‌ وه‌كو پاداشت به‌ گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كان، له‌ ئه‌گه‌ری فرۆشتنه‌وه‌ی له‌ داهاتوو یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ 20%ـی نرخه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.

Fly Erbil Advertisment