به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نده‌ڵی سوودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد

K24 – هەولێر:
به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران و داواكراوانی دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 8ـی ته‌مموزی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد، كه تایبه‌ت بوو به دۆسییه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆمه‌تباران، سزادراوان و داواكراوانی دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها ئه‌و پارانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو کەیسانە کرا کە بە ئەنجام گەیشتوون و ئەو رێكکارانەی بەدەستهاتوون و ئەو پرسانەی کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکرێت، هەروەها دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ گەڕاندنەوەی پارە و تۆمەتباران خرانەڕوو.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی: "دەبێ سەرجەم دۆسییەکانی گەڕاندنەوەی هەڵاتووان جێبەجێ بكرێن". جەختیشی لەوەشکردەوە، بەدواداچوونی جددی لەسەر تۆمەتباران وایکردووە زۆرێکیان خۆیان رادەستی دادگا بکەن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە کۆبوونەوەكه‌دا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، سەرۆکی داواکاری گشتی، سەرۆکی چاودێری یاسایی، بەڕێوبەرانی گشتی لەفەرمانگەکانی یاسایی لەوەزارەتی دەرەوە و داد و بەڕێوبەری پۆلییسی عه‌ره‌بی و نێودەوڵەتی ئەنتەرپۆڵ و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئامادەیبوون.