دیداری شێوەکارانی کورد و جیهان لە ئەستەنبوڵ ساز دەکرێت

K24 - هەولێر:

دیداری شێوەکارانی کورد و جیهانی، کە یەکەمین دیداری نێودەوڵەتیە بۆ چل و حەوت شێوەکار و دیزاینەر لە ناوەندی سوڵتان ئەحمەد لە ئەستەنبوڵ لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ساز دەکرێت و هەر شێوەکارێکیش بە چوار تابلۆی رەنگاوڕەنگ لەم دیدارە هونەرییە بەشدار دەبێت.

عەبدولموتەلیب گەردی وەک یەکێک لە هونەرمەندە کوردە بەشداربووەکانی نێو دیدارە بە کوردستان24ـی گووت: "یەکەمین دیداری شێوەکاری نێودەوڵەتییە لە ناوەندێکی هونەری و ڕۆشنبیری ئەستەنبوڵ ساز دەکرێت، کە 47 شێوەکار لە وڵاتانی عەرەبی و جیهاندا بەشدار دەبن و داهێنانی خۆیان لە بوارەکە لەرێگەی ئەم پێشانگایەدا نمایش دەکەن و ئامانجیش لە گرێدانی ئەم دیدارە نزیکبوونەوە و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان هونەر و کولتوری وڵاتانە لە رێگەی تابلۆ هونەرییەکاندا، کە پڕن لە گێڕانەوەی سەربوردەی دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکان و ژیانی ئاسایی نەتەوەکان، وەک ئەوەی لە تابلۆکانی مندا دەردەکەوێت، کە بە وردی کارم بۆ نەخشاندنی ئازاری ژن و جوانی ئافرەتی نێو لادێکانی کۆمەڵگەی کوردی کردووە، هاوکات تیشکم خستووەتە سەر ڕۆڵی ئافرەت لە سەردەمە جیاوازەکاندا و هەمیشە بەهێزەوە رووبەرووی ژیان و ئازارەکان بوونەتەوە".

گوتیشی: "دیدارەکە لە 15 تا 19ـی تەممووز بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانیش دەکرێت رۆشنبیر و ئەدیبانی ئەم وڵاتە میوانی بەرهەمە هونەرییەکانی شێوەکاران بن".

ا
س
ە
Fly Erbil Advertisment