"دوای 13 ساڵ له‌ شاردنه‌وه‌ی، ناسنامه‌ی دایكی جۆرنیۆر ئاشكرا ده‌بێت"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ جۆرجینای كچه‌ هاوڕێیه‌كه‌ی و جۆنیۆری كوڕی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ جۆرجینای كچه‌ هاوڕێیه‌كه‌ی و جۆنیۆری كوڕی

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی بۆمبێکی تەقاندەوە له‌باره‌ی ناسنامەی ئەو ژنەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کوڕی یەکەمی بەناوی جونیۆر هێنایه‌ دونیا.

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕە گەورەکەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە، لە 17ـی حوزەیرانی 2010 لە شاری سان دیێگۆی ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە، لەو کاتەوە كریستیانۆ ناسنامه‌ی دایكی راسته‌قینه‌ی جۆنیۆری به‌نهێنی هێشتووه‌ته‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ میدیایه‌كان هه‌وڵێكی زۆریان بۆ ئاشكرا كردنی داوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ گەورەترین نهێنی ژیانی ڕۆناڵدۆیە.

13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جۆنیۆر له‌ دایكبووه‌، ڕۆژنامەکە وێنەیەکی كریستیانۆی له‌گه‌ڵ خانمێك له‌ یه‌كێك له‌ كه‌نارده‌ریایه‌كان بڵاوکردەوە و نووسیویه‌تی: به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر ده‌كرێت ئه‌مه‌ دایکی ڕاستەقینەی کریستیانۆ جونیۆر بێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌م خانمه‌ زۆر له‌ جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ ده‌چێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێشتا به‌ فه‌رمی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی دایكی جۆرنیۆر بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ شێوەیەکی بەرفراوان لە سۆشیال میدیادا وێنه‌ی ئه‌م خانمه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و هه‌مووان گومان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ نهێنییه‌كه‌ی پشت كریستیانۆ بێت كه‌ تائێستا نه‌یدركاندووه‌.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی چەند وردەکارییەکی لەبارەی دایکی کریستیانۆ جونیۆر بڵاوکردەوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: دایکی کریستیانۆ جونیۆر خوێندکارە، ئەوکاتە تەمەنی 20 ساڵ بووە، ئەستێرە پورتوگالییەکەش لە یەکەم قۆناغی یاریکردنی لەگەڵ مانچستەر یونایتد چاوی پێی کەوتووە، ئەو ژنە گارسۆنێک بووە، کچێکی ئینگلیزی بە ڕەچەڵەک ئەمریکی بووە، کە دۆن تەنها شەوێک چاوی پێی کەوتووە.

کاتێک ڕۆناڵدۆ ئاگاداری دووگیانی کچەکە بوو، داوای لە بریکارەکەی خۆرخی مێندێز کرد کە پشکنینی DNA  ئەنجام بدات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕەچەڵەکی کۆرپەلەكه‌.

لەگەڵ لەدایکبوونی کریستیانۆی بچووک، کریستیانۆی گەورە 10 ملیۆن یۆرۆی دایه‌ ئه‌و كچه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و ناسنامەکەی بە تەواوی به‌ نهێنی بشارێتەوە و هەرگیز داوای بینینی جۆنیۆر نه‌كات، ته‌نانه‌ت نابێت به‌ رێككه‌وتیش قسەی لەگەڵدا بكات.

ڕۆژنامەکە نووسیویه‌تی: بڕگەیەک له‌ گرێبه‌ستی نێوان پارێزه‌ری رۆناڵدۆ و ئه‌و ژنه‌دا واژۆ كراوه‌ کە ڕێگەی پێنادات لای كه‌س ئاشكرای بكات كه‌ دایكی جۆنیۆره‌، تەنانەت نابێت لای خێزانەکەشی باسی بكات.

تا ئەم ساتەوەختە کریستیانۆ جونیۆر نازانێت دایکی کێیە، لەوبارەیەوە ڕۆناڵدۆ لە فیلمێکی دیکۆمێنتارییدا کە لە ساڵی 2015ـدا  نمایشکرا ده‌ڵێت: کاتێک هەستم کرد کاتەکەی گونجاوە، کاتێک تەمەنی ده‌بێته‌ 18 ساڵ ناسنامه‌ی دایكی جۆنیۆر ئاشكرا ده‌كه‌م، من تا ئێستا بە کەسم نەگوت و باسیشی ناكه‌م، به‌ڵام کاتێک کریستیانۆ جونیۆر گەورە دەبێت هەمیشە ڕاستییەکانی پێدەڵێم، چونکە شایەنی ئەوەیه‌، چونکە کوڕی منە، بەڵام ئێستا نایڵێم، چونكه‌ خه‌ڵك ئه‌م بابه‌ته‌یان ده‌وێت، منیش پێیان ناڵێم.

ڕۆناڵدۆ خاوەنی پێنج منداڵە کە گەورەترینیان کریستیانۆ جونیۆرە، له‌گه‌ڵ کچە خۆشەویستەکەی بەناوی جۆرجینا ڕۆدریگێزی نماییشكاری به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك ئارجێنتینا و دوو کچی بەناوەکانی مارتینا و بێلا ئێسمێرالدا هه‌یه‌، ناسنامه‌ی دایكی دوو منداڵی دیكه‌شی دیار نییه‌.

كریستیانۆ له‌ نێوان جۆنیۆری كوڕی و خانمێكی نه‌ناسراو
كریستیانۆ له‌ نێوان جۆنیۆری كوڕی و خانمێكی نه‌ناسراو
Fly Erbil Advertisment