عه‌باس ئه‌كره‌م: له كابینه‌ی نۆیه‌مدا نزیكه‌ی 5000 قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان دامه‌زرێندراون

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا چه‌ندین چاكسازی له رووی كارگێڕییه‌وه له زانكۆكان ئه‌نجام دراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئافره‌تانیش هاتوونه‌ته پێش، ده‌شڵێت له‌و كابینه‌یه‌دا نزیكه‌ی 5000 كه‌س قوتابی یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژ و په‌یمانگاكان دامه‌زراون.
عه‌باس ئه‌كرم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری چاكسازییه كارگێڕییه‌كان چه‌ندان گۆڕانكاری كراون، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و كابینه‌یه‌دا 13 سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان و 23 یاریده‌ده‌ر و 90 راگر و جێگره‌كانیان له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان گۆڕدراون و هاوكات له رێگه‌ی پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی سیڤی كه‌سی و دوای وردبینی و هه‌ڵسه‌نگاندن، سه‌رۆكی نوێی زانكۆكان دانراون، گوتیشی، ته‌نانه‌ت چه‌ندین ئافره‌ت چوونه‌ته ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت.
باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا كارێكی زۆر و جیددی كرد بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی له زانكۆكان، كه ئامانج لێی به‌ستنه‌وه‌ی كاری تیۆری زانكۆكانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پسپۆڕییانه‌ی پێویستی كاری بازاڕی كاری هه‌رێمی كوردستانن، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكی دیكه له‌و كارانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كاری جیددی له‌سه‌ر كردووه.
عه‌باس ئه‌كرم له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌ت به‌هۆی ئه‌و جیددییهتهی په‌یڕه‌وی كردووه، ساڵانه زیاتر له 60 ملیار دیناری بۆ خانه‌واده‌ی قوتابیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی 2022 بڕی 67 ملیار دینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ خانه‌واده‌ی قوتابیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به داشكاندنی 45%، و یه‌كێكی دیكه‌یه له ده‌سته‌كه‌وته‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كابینه‌ی نۆیه‌مدا.
گوتیشی، یه‌كێكی له ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌زاره‌ت له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا بریتی بووه له راگه‌یاندنی خوێندنی باڵا بۆ دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ دووه‌مین جار، واتا له ساڵی 2019 و 2023، كه ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی ئاستی زانكۆكانی كوردستانه و له بری ئه‌وه‌ی قوتابی بۆ خوێندنی باڵا بچێته ده‌ره‌وه، له زانكۆكانی كوردستان ده‌خوێنێت و پشت به توانای زانستی ناوخۆیی ده‌به‌ستێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا توانیویه‌تی نزیكه‌ی 5000 هه‌زار قوتابی له یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان بۆ خویندنی ساڵانی 2015 – 2016 و 2016 – 2017 دابمه‌زرێنێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یه له‌پاڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه.