کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە کەرتی پیشەسازی دەدات

K24 - هەولێر

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی دەستبەکاربوونیەوە گرنگییەکی زۆری بە کەرتی پیشەسازی داوە، بۆ ئەو مەبەستەش کارئاسانی لە پێدانی مۆڵەتی کارگەکان کردوو پشتیوانییەکی زۆری ئەو کەرتە دەکات.

محەممەد خۆشناو، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی کەلوپەلی خواردنەوە و دەڵێت، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر پاڵپشتیی کەرتی پیشەسازی کردووە و ئەو پاڵپشتییە وایکردووە ژمارەیەک کارگەی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێن و دەیان هەزار هەلی کاری رەخساندووە "هەر لەم کارگەیەی ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 500 کەس کاردەکەن".

دوو کرێکار کە لە کارگەیەک کاردەکەن، دەڵێن، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارەی بۆ  سەرجەم وەبەرهێن و سەرمایەداران رەخساندووە، بۆیە داوا دەکەن سەرمایەدارەکان زیاتر کار بۆ دامەزراندنی کارگەکان بکەن، چونکە وەکو خۆیان دەڵێن، بەوشێوەیە پاڵپشتیی حکومەت دەکەن و هەلی کار بۆ گەنجان دەرەخسێنن.  

توانا، لە یەکێک لە کارگەکانی شاری هەولێر کاردەکات و دەڵێت، دروستکرنی کارگەکان لە دەوروبەری شارەکان گرنگییەکی زۆری بۆ خەڵکی شارنشین و گوندنشینیش هەیە. هەم دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن لەم کارگانە سوودمەندبن و هەمیش ئەو گەنجانەی لە گوند و لادێکان دەژین.

بڕواش کرێکارە و دەڵێت، هەبوونی کارگەکان بۆ گەنجان سوودێکی زۆری هەیە؛ ژمارەیەکی زۆری گەنجان کە بێ کارن، لەم کارگانە کاردەکەن و هەشە پێشتر ئەزموونی هەبووە و بە پشتبەستن بەو ئەزموونەی لە کارگەکان ئیش دەکات.

یەکێک لە کارە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدان و پەرەدان بووە بە ژێرخانی پیشەسازی، هەر بۆیە سەرمایەدارانی هەرێمی کورستان لە ئێستادا چایان بردووەتە دامەزراندنی کارگەکان.