یه‌كه‌مین یاریزان كورد له‌ پرێمه‌رلیگ ده‌رده‌كه‌وێت

مه‌حموود داود یاریزانی كوردی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی
مه‌حموود داود یاریزانی كوردی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی

مەحموود داود دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد لە پرێمەرلیگ یاریی بکات، مەحموود تەمەنی تەنیا 9 مانگ بوو کاتێک لەگەڵ خانەوادەکەی لە ترسی رژێمی حافز ئەسەد لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەڵاتن و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوون.

مەحموود داو لە ساڵی 1996 لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە، دوای گەیشتنیان بە ئەڵمانیا لە شاری لانگیفیڵد نیشتەجێ بوون، مەحموود لە منداڵییەوە شەیدای یاریی تۆپی پێ دەبێت و بەهرەمەندییەکەی سەرنجی بەشێک لە یانەکانی ئەڵمانیا رادەکێشێت، دواجار یانەی دۆسڵدۆرف دەبێتە یەکەمین وێستگەی ئەم یاریزانە و یانەکە دەستی بە بەهرەمەندە کوردەکە دەگات و دەبێتە یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی دۆسڵدۆرف.

مەحموود داود دەدرەوشێتەوە و یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ ئەم یاریزانە کوردە پەلکێشی یانەکەی دەکات، رۆڵێکی گەورەی لەگەڵ ئەم یانەیە گێڕا و هاوکار بوو لە گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2014.

یانە گەورەکانی ئەڵمانیا چاویان بڕیە تواناکانی بەهرەمەندە کوردەکە و دواجار بۆرووسیا دۆرتمۆند دەستی پێ گەیشت و لە ساڵی 2017 ئەم یاریزانەی بە 12 ملیۆن یۆرۆ بردە ریزەکانی.

مەحموود شەش ساڵی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند بەڕێ کرد، لەو ماوەیەدا بەشداری 141 یاریی کرد و 5 گۆڵ و 17 ئەسیستی تۆمار کرد، لە وەرزی رابردووش نزیک بوون نازناوی بۆندزلیگا لەسەر ئەستۆی بایرن میونشن ببەنەوە.

داود کۆتایی بە چارەنووسی لە دۆرتمۆند و ئەڵمانیا هێنا و بڕیاریدا تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی یاریکردنی بکات، لەنێو خولە گەورەکانی ئەورووپا پرێمەرلیگی هەڵبژارد و لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد رووی لە یانەی برایتۆنی ئینگلیزی کرد و دەبێتە یەکەمین یاریزانی کورد لە پرێمەرلیگ یاریی بکات.

مه‌حموود داود ئه‌ستێره‌ی كورد له‌ راهێنانه‌كانی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی
مه‌حموود داود ئه‌ستێره‌ی كورد له‌ راهێنانه‌كانی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی
Fly Erbil Advertisment