بارەگای سوڵتان سەهاک پیرۆزترین شوێنی پەیڕەوانی ئایینی یارسان و شوێنێك بۆ گه‌شتیاری

K24 - هه‌ولێر:
له‌ناو چیا سه‌ركه‌شه‌كانی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له گوندی شێخانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان مه‌زارگه‌یه‌ك هه‌ڵكه‌وتووه، كه وه‌ك باره‌گای سوڵتان سه‌هاك یان سوڵتان ئیسحاق ناسراوه.
سوڵتان سه‌هاك یان سوڵتان ئیسحاق، كه وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ئایینی یارسان ده‌ناسرێت، له‌ناو باوه‌ڕمه‌ندانی ئه‌و ئایینه به ناوه‌كانی سوڵتانی حه‌قیقه‌ت، ساحێب كه‌ره‌م و شای هه‌ورامانیش ناسراوه.
باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینی یاری، له سه‌رانسه‌ری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و وڵاتانی دیكه‌وه بۆ زیاره‌ت روو له باره‌گای سوڵتان ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان وایه؛ خاوه‌ن كه‌ره‌م به كه‌رمی خۆی مرازی دڵیان ده‌هێنێته‌دی.
ئه‌و كه‌سانه‌ی روو له‌و باره‌گایه ده‌كه‌ن، ته‌نیا شوێنكه‌وتووانی یارسان نین، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی زۆر وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری له‌و مه‌زارگه‌یه ده‌ڕوانن و بۆ بینینی ئه‌و شوێنه مێژووییه و چێژ وه‌رگرتن له سروشتی جوانی هه‌ورامان، سه‌ردانی باره‌گاكه و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رانی باره‌گای سوڵتان سه‌هاك، به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی زیاره‌تكاران و گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی زیاره‌تكارانی لانیكه‌م شه‌وێك زیاتر له‌و باره‌گایه ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێكیان زیاتر له مانگێك ده‌مێننه‌وه، بۆ هه‌موو زیاره‌تكاران و گه‌شتیاران كه له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه، به‌بێ به‌رامبه‌ر و به‌بێ جیاوازی، شوێنی مانه‌وه و خواردنیان بۆ دابین ده‌كرێت.
ئایینی یاری، ئایینێكی كوردییه و له‌سه‌ر چوار بنه‌ما دامه‌زراوه، ئه‌وانیش پاكی، راستی، خۆنه‌ویستی و خزمه‌تكردن. ده‌قه پیرۆزه‌كانیش به زمانی كوردی نووسراون، باره‌گای سوڵتان سه‌هاك، جه‌مخانه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان داناوه و ساڵانه چه‌ندین جار له جه‌ژنه پیرۆزه‌كانیاندا رێوڕه‌سمی ته‌موور ژه‌نین و راز و نیاز له‌و باره‌گا و جهمخانهیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.