یاسایەکی فیفا لەبەرژەوەندی ئێمباپێ هەڕەشە لە پاریس سانجێرمان دەکات

كلیان ئێمباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمان
كلیان ئێمباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمان

ئێمباپێ سوورە لەسەر مانەوەی لە پاریس سانجێرمان تاکو کۆتایی گرێبەستەکەی و یانە فەڕەنسییەکەش لە ترسی یاساکانی فیفا بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێمباپێ دەکات.
رۆژنامەی مارکا لە راپۆڕتێکدا سەرنجی خستووەتە سەر مادەی 14 لە یاساکانی فیفا کە ئەم مادەیە لە دژی پاریس سانجێرمان و لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید و کیلیان ئێمباپێیە.

مارکا هێمای بۆ ئەوە کردووە هیچ دەقێکی یاسایی نییە کە پاریس سانجێرمان ئێمباپێ ناچار بکات بە پێچەوانەی ویستی خۆی لە یانەکە بڕوات، سەرچاوەکە نووسیویەتی: ناکرێت فشار بخرێتە سەر ئێمباپێ بە دوورخستنەوەی لە چالاکییەکانی رۆژانەی یانەکە، لەبەر ئەوە پاریس زۆر بە هۆشیاریەوە لەگەر کەیسی ئێمباپێ هەڵسوکەوت دەکات، لە ئەگەری هەر سەرپێچییەک لە ماددەی 14ی یاساکانی فیفا، ئێمباپێ دەتوانێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە

ئەمە لە کاتێکدایە پاریس سانجێرمان هەوڵدەدات لەم هاوینە ئێمباپێ بە پارەیەکی زۆر بفرۆشێت پێش ئەوەی لە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر بە ئازادی لە یانەکە بڕوات، ئەمەش پێچەوانەی خواستی کیلیان ئێمباپێیە و ئەم هێرشبەرە فەرەنسیە دەیەوێت بۆ ساڵێکی دیکەش بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.