کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
K24 - هەولێر
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەران و بنکەی دەنگدانەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ی راگەیاند، ژمارەی دەنگدەران لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێک 312 هەزار و 601 دەنگدەرە، کە بەسەر 53 بنکەی دەنگداندا دابەش دەبن، هەروەها تائێستا هەزار و 129 کەسیش تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، ئاماژەی بەوەکرد،887 هەزار و 120 دەنگدەر لەو پارێزگایە هەن، کە بەسەر 41 بنکەی دەنگدان دابەشدەبن، هەروەها هەزار و 575 کەسیش تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، گوتیشی: "پارێزگای سلێمانی ملیۆنێک و 441 هەزار و 855 دەنگدەر و 79 بنکەی دەنگدانی هەیە، تاوەکو ئێستاش هەزار و 114 کەس تۆمارەکانییان نوێکردووەتەوە".