هه‌ده‌په: راگه‌ياندنى بارى نائاسايى كاريگه‌رى له‌سه‌ر باكوورى كوردستان ده‌بێت
پارتی دیموكرانی گه‌لان به نه‌خێر ده‌نگی بۆ پڕۆژه یاسای راگه‌یاندنی باری نائاسايى دا.
K24 – هه‌ولێر:
قه‌دری یه‌ڵدرم په‌رله‌مانتاری پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو، پارتی دیموكرانی گه‌لان به نه‌خێر ده‌نگی بۆ پڕۆژه یاسای راگه‌یاندنی باری نائاسايى دا.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتێكی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24دا په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان قه‌دری یه‌ڵدرم گوتى: هه‌ده‌په به نه‌خێر ده‌نگی بۆ راگه‌یاندنی باری نائاسايى دا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، راگه‌یاندنی باری نائاسايى كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی باكووری كوردستان ده‌بێت.