ئاسایشی هەولێر دوو تەقەکەرەکەی عەنکاوەی دەستگیرکرد
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (أ ، ب ، أ) و (ع ، ج ، أ) دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ 14ـی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە؛ دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە لە دوای ئەوە هات، کە تەقەیان کردبوو و پشێوییان لە عەنکاوە دروستکردبوو.
راشیگەیاند؛ لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکاندا گرتووە. ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو کەسە کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.