ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید تووشی پێكان بوو

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی دوێنێ ریال مەدرید له ئه‌مریكا ئاردا گولەر هێرشبەری نوێیەکەی ئەو یانەیە لە قاچی راستی هەستی بە ئازار کردووە، بۆیە نەیتوانی لە راهێنان کردن بەردەوام بێت.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە پێکانی ئەو یاریزانە قورس نییە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ پشووی پێبدرێت و سبەی دەست بە ئامادەکارییەکانی بکاتەوە.
سپۆرت بڵاویشی کردەوە له دوایین راهێنانەکانی شاهانەکان، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مه‌درید، ئاردا گولەری لە هێڵی ناوەڕاست لە پاڵ جود بێلینگهام تاقیکردووەتەوە، هه‌ر له‌وكاته‌دا تووشی پێكان هاتووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ریال مه‌درید به 20 ملیۆن یۆرۆ ئاردا گوله‌ری له فێنه‌باهچه‌وه گواسته‌وه، ئاردا گوله‌ری ته‌مه‌ن 18 ساڵ، وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری سی و پێنج یاریی كرد شه‌ش گۆڵ و حه‌وت ئه‌سیستی تۆمار كرد.
