"ئێمباپێ له‌م هاوینه‌ له‌ پاریس ده‌ڕوات"

كلیان ئێمباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان
كلیان ئێمباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان

بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ هاتووه‌ته‌ سه‌رهێڵ، یانەی هیلالی سعوودیه‌ش ئۆفەرێکی خه‌یاڵی بە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ خستە بەردەم پاریس سانجێرمان، یانە سعوودیەکە ئامادەیە بۆ تەنیا وەرزێک مووچەی 700 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئێمباپێ. له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ ریال مه‌درید تا ئێستا هیچ ئۆفه‌رێكی فه‌رمی بۆ كڕینی ئێمباپێ پێشكه‌شی پاریس نه‌كردووه‌.

پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌ بارسێلۆنا به‌ فه‌رمی گفتوگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت بە پارەی کاش ئەم یاریزانە بکڕێت و پێویستە بەزووترین کات چەند یاریزانێکی بفرۆشێت یاخود چەند یاریزانێکی بداتە پاریس بۆ ئەوەی دەستی بە ئێمباپێ بگات، ئەوەشی کە دەمێنێتەوە رازی بوونی ئێمباپێیە بە پەیوەندیکردن بە بلاوگرانا.

یانەی هیلالی سعوودی بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە و ئۆفەرێکی فەرمی و گرانبەهای بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ پێشکەشی پاریس سانجێرمان کرد بۆ ئەوەی لەم هاوینە دەستبەرداری ئەستێرە فەرەنسیەکە بن.

فابریزیۆ رۆمانۆ نیوەڕی ئەمڕۆ لەناکاو ئاشکرای کرد هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ خستە بەردەم بەرپرسانی پاریس بۆ ئەوەی هەرچی زووە دەستبەرداری ئێمباپێ بن.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، جگە لەم 300 ملیۆن یۆرۆیە، هیلال ئامادەیە بۆ تەنیا وەرزێک 700 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بە کیلیان ئێمباپێ بدات، واتە مووچەی تەنیا رۆژێکی ئێمباپێ نزیکە 2 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە هەر چرکەیەکیشدا 22 یۆرۆ لە هیلال وەردەگرێت.

ئەم بۆمبەی فابریزیۆ هەر زوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەقیەوە و رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیش ئاشکرای کرد پاریس سانجێرمان رەزامەندی داوە بۆ ئەوەی هیلال لەگەڵ ئێمباپێ دەست بە گفتو گۆبکات و رازی بوونە بە 300 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئێمباپێ ببن، بەڵام هێشتا کەس نازانێت ئێمباپێ رازی دەبێت بە ئۆفەرەکەی هیلال، چونکە پێشتر رایگەیاندووە گوێ بە ئۆفەرەکان نادات و جگە لە ریاڵ مەدرید نایەوێت درێسی هیچ یانەیەکی دیکە بپۆشێت.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دوای چەند خولەکێک بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە و لە ناکاو بڵاویکردەوە بارسێلۆنا دەچێتە نێو رکابەرییەکانی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ و ئاشکرای کردووە ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ بکات،

لە کۆتاییدا سکای سپۆرت هێمای بۆ ئەوە کردووە ئێستا هەریەکە لە یانەکانی چێڵیسی، مانچێستەر یونایتد، تۆتێنهام، ئینتەرمیلان، هیلال و بارسێلۆنا لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ.

فابریزیۆ رۆمانۆ له‌ دوایین بڵاوكراوه‌یدا رایگه‌یاندووه‌ ئێمباپێ به‌ رێژه‌ی 100% ئه‌م هاوینه‌ له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات، له‌ پلانی دا نییه‌ بچێته‌ یانه‌كانی سعوودیه‌.

Fly Erbil Advertisment