نرخی نەوت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە

K24 - هەولێر
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 89 سەنت و رۆژەکەی بە 82 دۆلار و 48 سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:12، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا 0.29 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 82 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە 79 دۆلار 03 سەنت فرۆشرا.
چاوەڕوانییەکان بۆ ئەگەری زیادبوونی هاندانی ئابووری لەلایەن چین کە دووەم بەکاربەری نەوتە لە جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی زانیاریی پەیوەندیدار بە لاوازبوونی ئابووری لەو وڵاتە، رۆڵی هەیە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان بەردەوامن لەوەی سبەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا سووی سیاسەتی دراوی نەختینە 25 خاڵ زیاد بکات ئەمەیش لە رێگای گوشار خستنە سەر چالاکییە ئابوورییەکان کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر داواکاری لەسەر نەوت.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 82 دۆلار و 76 سەنت بۆ 82 دۆلار و 95 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 82 دۆلار و 57 سەنت بۆ 82 دۆلار و 38 سەنت بمێنێتەوە.