6 یاریزانی كورد بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كران

رازی شنێل راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق 6 یاریزانی كوردی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به ئۆڵمپیكی داهاتوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2023، ستافی ته‌كنیكی و هونه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق لیستێكی سه‌ره‌تایی 50 یاریزانی بڵاوكرده‌وه وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به ئۆڵمپیكی داهاتوو كه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵاوتن له رۆژانی 3 تـا 12ـی مانگی ئه‌یلول له كوێت به‌ڕێوه‌بچێت.
له لیسته‌كه‌دا ناوی 6 یاریزانی كورد هاتووه، كه پێكهاتوون له هه‌ڵۆ فایه‌ق و عه‌لی شاخه‌وان له یانه‌ی هه‌ولێر، سیابه‌ند عه‌گید له دهۆك، بڵند ئازاد له یانه‌ی گرافشاپی هۆڵه‌ندا، یووسف ئه‌مین له یانه‌ی ئینتراختی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئالای فازڵ له یانه‌ی گۆتنبێرگی سویدی.
رازی شنێشل راهێنه‌ری ئۆڵمپی عێراق رایگه‌یاند كه‌مپێكی مه‌شقی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ دوو هه‌فته ده‌كه‌ینه‌وه، پاشان له پارێزگاری به‌سره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین و پاشان به‌ره‌و كوێت بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتن به‌ڕێده‌كه‌وین.
