سێیه‌م فێستیڤاڵی كولتووری كۆریای باشوور له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هەولێر:
فیستیڤاڵی کولتووری کۆریای باشوور بە چەندین چالاکیی هاوبەشی نێوان کورد و گەلی کۆریا لە هەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی كۆریای باشوور هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25ـی ته‌ممووزی 2023) سێیەم فیستیڤاڵی کولتووری کۆریای باشوور بە چەندین چالاکیی هاوبەشی نێوان کورد و گەلی کۆریا لە هەولێر و به به‌شداری چه‌ندین گرووپی هونه‌ری له هۆڵی پێشه‌وا له دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وباره‌یه‌وه ئاریان سه‌ڵاحه‌ددین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به کوردستان24ـی راگه‌یاند، ستایشی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی گه‌لی كوردستان و گه‌لی كۆریای باشووری كرد دەکەن، کە له ساڵی 2004ـه‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك حكومه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به تایبه‌تیش توێژی لاوان، له په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ و گه‌رموگوڕی كولتووریدان له‌گه‌ڵ گه‌لی كۆریای باشوور و كولتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی.
ئاریان سه‌ڵاحه‌ددین له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌یه و هه‌ردوو كولتووره‌كه سوودمه‌ند و كاریگه‌ر بوون به‌یه‌كدی، به شێوه‌یه‌ك له ئه‌نجامدا خاڵی هاوبه‌شی گرنگ دۆزراوه‌ته‌وه و لاوانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌كه ئاشنای یه‌كدی بوون و ده‌رگاكانی ئاڵوگۆڕی كولتوورییان بۆ یه‌كدی كردووه‌ته‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان گوتیشی: "دڵنیایین، ئێوه له كونسوڵخانه و له ڕێی ئێوه‌شه‌وه گه‌لی كۆریا زانیویه‌تی كه كولتووری گه‌لی كورد و كوردستان كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و پڕه له به‌های جوانی مرۆڤدۆستی و پێكه‌وه‌ژیانی كولتووره جیاجیاكان، كولتوورێكه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاشتیخوازی و قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان و پاراستن و رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان درووست بووه و به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه په‌ره‌ده‌ستێنێت".