نوێترین دهنگۆیهكانی ئهم بهیانییهی گواستنهوهی یاریزانان

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* جۆردان هێندهرسۆن كاپتنی لیڤهرپوول لهگهڵ یانهی ئیتیفاقی سعوودیه گهیشته رێككهوتن، یانهی ئیتیفاق ئێستا كهمپێكی مهشق و راهێنانی له وڵاتی كرواتیا كردووهتهوه، هێندهرسۆنیش سهردانی كرواتیای كردووه بۆ ئهوهی گرێبهستهكهی لهگهڵ ئهو یانهیه تهواو بكات. هێندهرسۆن لهگهڵ لیڤهرپوول له 492 یاری، 39 گۆڵ و 74 ئاسیست و 8 نازناوی بهدهستهێنا و لهم هاوینه ماڵئاوایی له یانهكه و پرێمهرلیگ دهكات – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانهی بایرن میونشن جارێكی دیكه لەگەڵ بەرپرسانی تۆتێنهام کۆبووەتەوە لە پێناو گواستنەوەی هاری کەین، بایرن ئامادەیی نیشانداوە 80 ملیۆن خەرج بکات، یانەی تۆتێنهامیش رەتی دەکاتەوە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت، بایرن دهیهوێت هاری كهین بكاته شوێنگرهوهی سادیۆ مانێ كه بڕیاره لهم هاوینه دهستبهرداری هێرشبهره سهنیگالییهكه بێت – تێلێگراف
* یانەی لیڤەرپوول بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنهوهی رۆمیۆ لاڤیای ناوهراستكاری بەلجیکی یانەی ساوسهامتن، بۆ ئهم مهبهستهش 40 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه، بۆ ئهوهی بیكاته شوێنگرهوهی جۆردان هێندهرسۆن كه نزیكه رێدز بهجێبێڵێت و رووبكاته ئیتیفاقی سعوودیه ـ داڤید ئۆرنشتاین
* یانەی ئەیسی میلان لەسەر گواستنەوەی ساموێل چوکوێزی گەیشتە رێککەوتن و ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەی ئەو یاریزانە رادەگەیەنێت، ئەیسی میلان لەگەڵ ڤیاڕیاڵ گەیشتووەتە رێککەوتن ساموێل چوکوێزی بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەباتە ریزەکانی و 8 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەکو پاداشت دەباتە ریزەکانی. لە چەند کاتژمێری داهاتوو چوکێزی دەگاتە میلانۆ بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ بکرێت و بەفەرمی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات. کە ئەو هێرشبەرە نەیجیرییە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی رۆسۆنێری دەکات. وەرزی رابردوو چوکوێزی لەگەڵ ڤیاڕیال لە 53 یاری 13 گۆڵ و 1 ئەسیستی تۆمارکرد و لە سێریا ئەی دەبێتە رکابەری ڤیکتۆر ئۆسیمێنی هاونیشتیمانی ـ لاگازێتا دیللۆ سپۆرت
* بایرن میونشن دەیەوێت دەیڤد دێ خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی بباتە ریزەکانی کە ئەو گۆڵپارێزە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات و گرێبەستەکەی نوێ نەکردەوە. دەیڤد دێ خیا یەکێکە لە ئامانجەکانی بایرن میونشن. جگە لە بایرن یانەکانی سعوودییەش چاویان لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە 32 ساڵانەکەیە کە ئێستا بێ یانەیە و دەتوانێت بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندیی بە هەر یانەیەکەوە بکات – بیڵدی ئهڵمانیا
* سادیۆ مانێ بە ئاگاداریی بایرن میونشن لەگەڵ نەسڕی سعوودی دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی یانە سعوودییەکە. هاینەر سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رایگەیاندووە، ئاگادارن سادیۆ مانێ لەگەڵ نەسڕی سعوودی لەگفتوگۆدایە کە چاوەڕێ دەکرێت بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە سەنیگالییەکە گەشتی ژاپۆن بکات بۆ ئەوەی تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستەکە تەواو بکات و مانێ پەیوەندی بە ریزەکانی نەسڕی سعوودییەوە بکات ـ فابریزیۆ رۆمانۆ
* کلیان ئێمباپێ لەگەڵ یانەی هیلالی سعوودی دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی لەبارەی مووچەی یاریزانەکە بگەنە رێککەوتن، کە هیلال 300 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی پاریس کردووە و 700 ملیۆن یۆرۆش وەکو مووچە بە ئێمباپێ دەدات. هێرشبەرە فەرەنسییەکە رازیبووه بۆ ماوەی ساڵێک بچێتە سعوودیە ئینجا هاوینی داهاتوو بچێتە ریاڵ مەدرید، بەڵام یانە سعوودییەکە دەیەوێت بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرەکەی سانجێرمان واژۆ بکات – ئاسی ئیسپانیا
