به فه‌رمی وه‌لی كه‌ریم ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه

وه‌لی كه‌ریم له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی نه‌ورۆز راگه‌یاند.
وه‌لی كه‌ریم یانه‌ی نه‌ورۆزی گه‌یانده خولی نایابی عێراق، وه‌رزی رابردوو پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ستهێنا و ئه‌م وه‌رزه‌ش له پله‌ی ده‌یه‌م كۆتایی خوله‌كه هێنا.
وه‌لی كه‌ریم به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: هه‌موو سه‌ره‌تایه‌ك كۆتاییه‌كی هه‌یه و سوپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌ی نه‌ورۆزیش ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵپشتیان كردووم.
وه‌لی كه‌ریم له نامه‌ی ماڵئاواییه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: سێ ساڵی زۆر خۆشم له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز به‌سه‌ر برد و سوپاسی هانده‌ران ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵپشتیان كردووم و سوپاسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یانه‌ی نه‌ورۆزیش ده‌كه‌م له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو كارییان له‌گه‌ڵ كردووم.
