"سعوودیه تۆڵه له مێسی و ئانتۆنێلا ده‌كاته‌وه"
فەهد حەمید ئەلدین، بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاری وڵاتی سعودیە، نهێنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هیلال له لایه‌ن مێسی و رۆیشتنی بۆ ئینته‌ر مه‌یامی ئاشكرا ده‌كات.
لیۆنێل مێسی کە ئێستا باڵیۆزی گەشتیاری سعودیەیه، ئۆفه‌رێكی گه‌وره و مێژوویی له لایه‌ن یانەی هیلاله‌وه پێشكه‌ش كرا، بە مووچەی ساڵانەی نێوان 400 بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام لیۆ ڕه‌تی كرده‌وه و به گرێبه‌ستێك بۆ 3 ساڵ پەیوەندی بە ئینتەر مه‌یامی كرد.
حەمید ئەلدین لە لێدوانەکانیدا لەگەڵ "پۆدکاستەکەی سۆکرات" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ بریکاری بازرگانی مێسی كردووه پێیان ڕاگه‌یاندووه لیۆنێل مێسی رۆیشتنی بۆ خولی ئەمریکی بە باشتر دەزانێت له خولی سعوودیه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كانی "ئەدیداس" و "ئەپڵ" یه‌شدارییان كرد لە گرێبەستەکەی مێسی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی.
فەهد حەمید ئەلدین هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد لیۆنێل مێسی هه‌میشه سەرسام بووه بە سعودیە، "دووجار" بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وەزارەتی گەشتوگوزاری سعوودیه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یانی كردووه.
حەمید ئەلدین، لەبارەی ئەنتۆنێلای هاوسەری مێسی، کە لەلایەن هاندەرانی هیلاله‌وه ڕەخنەی زۆری لێگرا، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە تێکدانی گرێبەستەکە، بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەووه‌ته‌وه لە سعودیە بژی. ده‌ڵێت: خەڵک هێرشیان کردە سه‌ر ئانتۆنێلا، به "ژنە هەژارەکە" ناویان برد، هه‌رچه‌نده من لەگەڵ خێزانه‌كه‌ی مێسی دانیشتم هیچ هه‌ستێكی نه‌رێنی ده‌رنه‌بڕی، به‌ڵام دواتر بڕیارێكی پێچه‌وانه‌یان دا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئەگەری ئه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری سعوودیه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی نوێـنـه‌كاته‌وه، وه‌كو تۆڵه‌كردنه‌وه له‌و یاریزانه و ژنه‌كه‌ی كه ئه‌مریكایان له جیاتی سعوودیه هه‌ڵبژارد.