جیهانگیر گوڵپی: نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه یاسایی و ژمێرییه‌كان و یاسای بوودجه‌یه

K24 - هەولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵ دووپاتكرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پشكی خۆی له شایسته داراییه‌كانی بوودجه‌ی فیدڕاڵ وه‌رنه‌گرتووه، شاره‌زایه‌كی بوودجه و دارایی‌ش ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵگه‌ی یاسایی و ژمێریاری و به خودی یاسای بوودجه ده‌بێت شایسته‌كانی وه‌ربگرێت و چی دیكه دوانه‌كه‌وێت.
جیهانگیر گوڵپی، شاره‌زای بوودجه و دارایی تایبه‌ت به كوردستان24 سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی بوودجه و ناردنی به‌شه‌بوودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لای خۆیه‌وه به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه بووه و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، گوتیشی سه‌باره‌ت به حكومه‌تی عێراق ده‌بوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یاسای بوودجه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقییه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان خرابایه سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له رووی زانستی، واقیعی و یاساییه‌وه نابێت ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چی دیكه دوابكه‌وێت و به‌و شێوه‌یه به پاساوی جیاجیا كاتی پێ به‌فیڕۆ بدرێت. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ی 14ـی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی مافی خۆیه‌تی هه‌ر دوای په‌سندكردنی یاسای بوودجه و بڵاوبوونه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی وه‌قایعه‌وه شایسته‌كانی پێ بدرێت و بۆی ره‌وانه بكرێت.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئێستادا له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی بوودجه ده‌ست بكات به پێدانی دارایی به هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یش پشت به یاسا ده‌به‌سترێت، گوتیشی هه‌روه‌ها پشتوانییه‌كی ژمێریاریش هه‌یه كه ئه‌گه‌ر داهات و سیوله له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، كه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا كه‌وتووه‌ته دۆخێكی له‌و شێوه‌یه، بۆیه ده‌بێت پاره‌ی بۆ دابین بكرێت تاوه‌كو دواتر هاوتا ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها جیهانگیر گوڵپی روونیشیكرده‌وه، له‌پاڵ ئه‌و دوو به‌ڵگه یاسایی و ژمێریارییه‌دا، به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌شه‌بوودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌ویش كه خودی یاسای بوودجه‌یه و ده‌بێت به‌پێی ته‌رخانكردنی بوودجه "تخصیصات المیزانیة" شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا، كه راگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، جۆرێكه له دروستكردنی فشار بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له گه‌یشتنی شایسته‌كانی، گوتیشی، ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ی عێراق هه‌ڵوێست و ره‌فتاری نامۆ نین و زانراون.
رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، یاساكه له 1ـی كانوونی دووه‌می 2023ـوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (11ـی حوزەیرانی 2023) دانیشتنی ژمارەی (31)ـی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار و بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ درێژەدان بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد کە چوارەم دانیشتنی پەرلەمان بوو بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.
لەسەرەتای دانیشتنەکە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجامدا، دوای ئەوەش دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) دەستیپێکرد.
دواتریش، دەنگدان لەسەر ماددەکانی 42 و 43 دواخرا و دوای ئەوەش ماددەکانی 44 تا 63 پەسەندکران و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ماددانەی پەسەندنەکراون هەڵگیرا.
دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکە بۆ جاری دووەم، پەرلەمانی عێراق ماددەکانی 16 و 17 و 43ـی پەسەند کرد و ماددەی 42ـی لە پرۆژەیاساکە سڕیوە، پێش ئەوەش ماددەکانی 65، 66 و 67 پەسەندکران.
بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ناوەڕۆکی ماددەی 15ـی پرۆژەیاسای بودجە، جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق وەستێندرا و لیژنەی دارایی رەشنووسێکی دیکەی ئامادەکرد بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ماددەیە و دواتر بە زۆرینەی دەنگ ماددەی 15ـی پەسەندکرا، کە ئەم ماددەیە زۆرترین مشتومڕی لەسەربوو کە تایبەتە بە دامەزراندن.
بە گوێرەی ناوەڕۆکی ئەو ماددەیەش، 150 هەزار کەس بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق بە گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی 300 هەزار دینار دادەمەزرێندرێن، لە کاتێکدا پێشتر لە رەشنووسی بودجەدا کە حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە، ئاماژەی بە دامەزراندنی هیچ پلەیەکی وەزیفی نەکردبوو.