به فه‌رمی یانه‌ی نه‌ورۆز گرێبه‌ستی وه‌لی كه‌ریمی نوێ كرده‌وه

یانەی نەورۆز بە فەرمی گرێبەستی وەلی کەریمی راهێنەری بۆ وەرزێک بۆ خولی نایابی عێراق نوێ کردەوە.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27 ته‌مووزی 2023 یانەی نەورۆز لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ وەلی کەریم گەیشتنە رێککەوتن و گرێبەستی راهێنەرەکەیان بۆ وەرزێک نوێ کردەوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ وەلی کەریم نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئیدارەی نەورۆز کرد، بەڵام رەتکرایەوە و دواتر لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان گەیشتنە رێککەوتن.
وه‌لی كه‌ریم پێش سێ ساڵ بووه راهێنه‌ری نه‌ورۆز و بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو یانه‌كه‌ی گه‌یانده خولی نایابی عێراق و ئه‌م وه‌رزه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجا و یه‌ك خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م كۆتایی به‌م وه‌رزه هێنا.