تاتۆیهكهی مه‌سعوود ئۆزیل په‌یوه‌ندی به كورد هه‌یه

تاتۆیه‌كی سه‌ر سینگی مه‌سعوود ئۆزیل یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو میدیایه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌دوای خۆیدا هێنا، تاتۆیه‌كه وه‌كو دروشمیك بۆ توندوتیژی و داگیركاری باس ده‌كرێت، له‌و نێوه‌نده‌دا باسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش كراوه.
ئا‌لبێرت ئاكساچ راهێنه‌ری له‌شجوانی تایبه‌ت به مه‌سعوود ئۆزیل، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئارسێناڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئۆزیل تاتۆیهكهی سه‌ر سینگی ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئه‌ڵمانیا تۆبیاس هۆچ وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و تاتۆیه به "گورگی خۆڵه‌مێشی" ناسراوه، ههڵمهتێكه بۆ پشتگیریكردنی ئۆزیل له فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی توركیا و داگیركردنی ناوچه كوردنشینه‌كان، ته‌نانه‌ت هێمایه‌كه بۆ رق و كینه له دژی كریستیانه‌كانیش.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌شڵێت: ئۆزیل شانازی به‌و تاتۆیه ده‌كات كه یه‌كێكه له خراپترین هێمایه‌كان و پشتگیری فاشیستی نازییه‌كانیش ده‌كات كه هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌ڵمانیان كوشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیان سیله‌ر شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئۆزیل خۆی قوربانی ره‌گه‌زپه‌رستییه، كه‌چی تاتۆی گرووپه راستڕه‌وی توندڕه‌وی له‌سه‌ر سینگی نه‌خشاندووه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی دڵته‌زێنه بۆ زیادبوونی توندوتیژی له توركیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تر.
تۆڕی هه‌واڵی میدیا نیوزی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و تاتۆیه‌ی سه‌رسینگی ئۆزیل كه "گورگه خۆڵه‌مێشییه" له ساڵی 2019 له نه‌مسا و له 2020 له ئه‌ڵمانیا ئه‌و درۆشمه قه‌ده‌غه كراون، دواتر له فه‌ره‌نساش ئه‌و هێمایه رێگه پێدراو نییه چونكه وه‌كو دژایه‌تی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌نییه‌كان لێكده‌درێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بزوتنه‌وه‌ی گورگه خۆڵه‌مێشییه‌كان له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دامه‌زرا كه تێیدا ئامانجیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه بۆ گه‌لی توركیا و فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتیانه بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ریان، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌و ناوچه‌كه فراوان بكات و دژی پرسی كوردیشه له‌و وڵاته.
