کتێبی مەرگ و فانۆس لە یەکێتی نووسەران پێشکەش بە رۆشنبیران کرا 

بۆتان جەلال، شاعیر و نووسەر
بۆتان جەلال، شاعیر و نووسەر

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا بۆتان جەلال، شاعیر و نووسەری کتێبی مەرگ و فانۆس، کتێبەکەی بە واژووی خۆی لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد پێشکەش بە رۆشنبیر و هونەرمەندانی کوردستان کرد.

بۆتان جەلال، شاعیر و نووسەری کتێبی مەرگ و فانۆس، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا، بەرهەمە تازەکەی خزمتێکی باش بە خوێنەرانی شیعر و کتێبخانەی کوردی دەکات، چونکە 52 شاعیری گەورە و ناسراوی جیهان بەخوێنەران دەناسێنێ، نمونەی ئەو شاعیرانەش، ئیف بۆتفوا، ئەنگرید شترایگەر، لۆتشیات بلاگا، جاک بریفیر، مزیێ خیتاگۆری، فرووغی فروخزاد، ئایدس سیتۆل، ڕۆبین داریۆ، نازم حیکمەت، ئەدۆنیس و یۆهان ڤان گۆتەیە.

کتێبی مەرگ و فانۆس کتێبێکی تازە چاپ کراوی شاعیر و وەرگێر بۆتان جلالە، لە دووتوێی بەرگێکی قەشەنگ و 160 لاپەڕەی قەبارە مامناوەند، 52 دەقی شیعری شاعیرانی تورکی، فارسی، عەرەبی، ئەوروپی و ئەمەریکی لە خۆگرتووە، کە لە زمانی عەرەبیەوە وەریگێراون، ئەمڕۆش لە رێورەسمێکدا بۆتان جەلالی شاعیر و نووسەری کتێبەکە، بە واژووی خۆی لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد پەرتووکەکەی پێشکەش بە رۆشبیر و هونەرمەندانی کوردستان کرد.

Fly Erbil Advertisment