ئانۆ جەوهەر: داوامان کردووە پرۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" شارەکانی کوردستانیش بگرێتەوە
K24 – هەولێر:
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان پێکدێت لە هێڵی ئاسنین و رێگەیەکی نێودوڵەتی خێرا، کە دەستپیدەکات لە بەندەری فاو و کۆتایی دێت لە هەرێمی کوردستان و دواتر بۆ وڵاتی تورکیا. هاوکات گوتیشی: داوامان کردووە پڕۆژەی "رێگەی گەشەپێدان" شارەکانی کوردستانیش بگرێتەوە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەسەر داواتنامەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، لەگەڵ پارێزگاری دهۆک پێکەوە بەشداریان کرد لە یەکەمین کۆبوونەوە دەربارەی پڕۆژەیەکی گرنگی گواستنەوە عێراقی بە ناوی "رێگەی گەشەپێدان" کە لالەیان چەندین وڵاتی دراوسێ و سەرتاسەری جیهانەوە پشتگیری لە پڕۆژەکە دەکرێت.
هاوکات راشیگەیاند، ئەم پڕۆژەیە پێکدێت لە هێڵی ئاسنین و رێگەیەکی نێودەوڵەتی خێرا کە لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و دواتر بۆ تورکیا، هەروەها ئەمڕۆ رای فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بە بەغدا راگەیاندووە سەبارەت بەم پڕۆژەیە.
ئاماژەی بەوەدا، دەبێت رێڕەوەی ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەک بڕواتن لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا بێت، بۆیە پێشنیازی ئێمە ئەوەیە کە رێڕەوەکە بێتەوە هەرێمی کوردستان و بچێتە دەشتی نەینەوا و لەوێدا چەندین شار و شارۆچکە و گوند لێی سوودمەند دەبن، لەوانەش نەتەوەکانی کاکەیی، شەبەک و کریستیان، دواتر دێتەوە دهۆک لە رێگەی سێمێڵەوە دەچێتەوە زاخۆ بۆ ئیبراهیم خەلیل و دواتر دەچێتە ناو تورکیا.
ئانۆ جەوهەر، روونیکردەوە، نەخشەی رێڕەوی ئەم پڕۆژەیە کە پێشکەشکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هەم کورترە و هەم نرخیشی هەرزانتر دەوەستێت، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داوای کردووە ئەو رێڕەوە بێتەوە ناو سحێلا،رەبیعە، تەلەعفەر و دواتر بێتەوە لای پێشابوور پاشان بچێتەوە تورکیا، هەروەها لەم حاڵەتەدا نزیکەی 11 ملیۆن هاووڵاتی بێبەش دەبن لەم شەمەندەفەر و رێگە خێرایە، "ئێمە دەتوانین کوردستان ببەستینەوە بە تۆڕێکی ناوخۆیی شەمەندەفەرەوە کە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەش دەگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "داوامان کردەوە لە کۆبوونەوەی داهاتو لیژنەیەک پێک بهێندرێت بۆ ئەوەی هەمووان کار بکەین بۆ ئەوەی باشترین رێڕەو دروست بکەین، کە زۆرترین خەڵک سودی لێ وەربگرێت، بەهۆی ئەوەی ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە هەرە ستراتیژیەکان لە عێراق".
دوێنێش ئانۆ جهوههر وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگهیاندبوو، شاندهكه لهبارهی هێڵی گهشهپێدانهوه بهشداری كۆبوونهوهیهكی باڵای نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی عێراق به ئامادهبوونی وهزیری گواستنهوهی عێراق دهكات.
ههروهها گوتی: حكومهتی ههرێمی كوردستان جهخت لهوه دهكاتهوه كه ئهم پڕۆژهیه جێبهجێ بكرێت، بگات به ههرێمی كوردستان.
ههروهها راشیگهیاند، بیرۆكهكه بهمشێوهیه، كه هێڵهكه بگهیهندرێته پارێزگای دهۆك، لهوێشهوه له رێگهی تۆڕێكی ناوخۆییهوه به ههولێر، سلێمانی، ههڵهبجه و ناوچهكانی دیكهی ههرێمی كوردستان ببهسترێتهوه.
رێگەی گەشەپێدان پێکهاتووە لە رێگەی وشکانی و ئاسنین کە لە رێگەی بەندەری فاو لە باشووری عێراق، دەروازەی پێشابوور لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دەبەستێتەوە و زیاتر لە 25 وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 17 ملیار دۆلارە و وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 دەستپێبكات و لە 2028 کۆتایی پێدێت، درێژی هێڵی ئاسنینەکە بریتییە لە هەزار و 175 کیلۆمەتر و رێگەی وشکانییەکەش هەزار و 190 کیلۆمەتر درێژە و هەردوو رێگەکە هاوتەریب پێکەوە دروست دەکرێن و یەکتر نابڕن، تەنیا لە باکووری پارێزگای کەربەلا نەبێت دەگەنەوە یەک.