وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بوودجه‌ ده‌كاته‌وه‌

ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و كه‌ریم خوماس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت
ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و كه‌ریم خوماس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت

K24 – هەولێر:

رۆژی (پێنجشه‌ممه‌ 27ـی ته‌ممووزی 2023) وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق و كه‌ریم خوماس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌ دیدارێكدا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بوودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕاڵی كردووه‌ته‌وه‌. هاوكات به‌ پێویستییان زانیوه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌ن و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ پته‌وتر بكرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌زیری دارایی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هاوتاكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بوودجه‌ و یاسای بوودجه و ته‌واوكردنی پرۆسه‌كانی وردبینی و هه‌ر بوارێكی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ كردووه‌ته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی خه‌رجكردن له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی روون یاساكه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌ ته‌كنیكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌رده‌وام كاریان كردووه‌.

ەرەبەیانی رۆژی (12ـی حوزەیرانی 2023)، لە دانیشتنی چوارەمیدا تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای بودجە بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و دوای سڕینەوەی چوار ماددە و زیادکردنی چەند ماددەیەک.

درەنگانی شەوی (8ـی حوزەیرانی 2023) پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار لە کۆی 329 پەرلەمانتار دەستی بە دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرد کە پێشتر دوو خوێندنەوەی بۆ کرابوو، دوای ئەوەی لە رۆژی (13ـی ئاداری 2023) لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد کە (5ـی نیسانی 2023) خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاساکە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا.