"بارسێلۆنا خه‌ریكه عوسمان دێمبلی له‌ده‌ست بدات"

به گوێره‌ی میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا، لویس ئێنریكی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان كارگێری یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا راسپاردووه، گواستنه‌وه‌ی یه‌كێكیان به نزیك وه‌سف كراوه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29 ته‌مووزی 2023 به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه پاره‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی عوسمان دێمبلی بداته بارسێلۆنا و مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵیشی پێشكه‌ش بكات و بیكاته شوێنگره‌وه‌ی كلیان ئێمباپێ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی عوسمان دێمبلی ئۆفەرە گرانبەهایەکەی نەسڕی سعوودی رەتکردەوە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت عوسمان دێمبلی بباتە ریزەکانی کە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە و یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت بیباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی لە باڵی راست لویس ئێنریکی یاریی پێ‌بکات.
بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی تاکو رۆژی 31ـی ئەم مانگە واتە رۆژی دووشەممە دێمبلی دەتوانێت گرێبەستەکەی یەک لایەنە هەڵبوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، کە 25 ملیۆن یۆرۆی لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەست دەکەوێت و بەڵێنی مووچەیەکی خەیاڵی لەلایەن پاریسەوە پێدراوە، بۆیە بارسێلۆنا شپرزە و شلەژاون و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەیەوێت بە زووترین کات گرێبەستی دێمبلی نوێبکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاریی لێبکەن.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی عوسمان دێمبلی له گفتوگۆدایه و گرێبه‌سته‌كه مه‌حاڵ نییه و ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كاری گێری پاریس له‌سه‌ر داوای لویس ئێنریكی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا پێدری ده‌ستپێكردووه، پاریس ئاماده‌یه 110 ملیۆن یۆرۆ له پێناو ئه‌م یاریزانه پێشكه‌شی بارسێلۆنا بكات.
