هاوپەیمانان دان بە کوشتنی کەسانی سڤیل لە منبج دادەنێن

K24 - ھەولێر

کریستۆفەر گارڤەر، سەرکردەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا دانی بە کوژرانی چەند کەسێکی سڤیل لە منبج دانا، کە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە کرابوونە ئامانج.

کریستۆفەر گارڤەر دووپاتیکردەوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان پێگە و مۆڵگەکانی داعشیان کردبووە ئامانج، بەڵام دواتر چەند راپۆرتێک دەریانخست کە چەکدارانی داعش کەسانی سڤیلیان وەک قەڵغان بەکارهێنابوو هەربۆیە چەند قوربانییەکیان لێکەوتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکان ژمارەی ئەو كەسانەی لە ھێرشە ئاسمانیەكەدا كراونەتە ئامانج 30 کەسی تێپەڕاندووە.

Fly Erbil Advertisment