راهێنەری هێرتا بەرلین لە یارییەکی فەرمی بەشداری بە سێ کوڕی دەکات

پاڵ داردای راهێنەری هێرتابەرلین، لەگەڵ سێ کوڕەکەی
پاڵ داردای راهێنەری هێرتابەرلین، لەگەڵ سێ کوڕەکەی


لە ریزەکانی یانەی هێرتابەرلین سێ برا یاریی دەکەن، بەڵام ئەوەی سەیرە راهێنەری یانەکەیە کە ناوی پاڵ داردایە و باوکی ئەم سێ یاریزانەیە، لە یەکەمین یاریشیان لە خولی پلە دووی ئەڵمانیا بەرامبەر فۆرتنا دۆسڵدۆرف بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و هەر سێ براکە بەیەکەوە بەشدارییان کرد.

پاڵ داردای کە راهێنەرە و باوکی سێ یاریزانەکەیە، سەرەتا مارتۆن داردای کوڕی لە پێکهاتەی سەرەکی دانا، دواتر لە خولەکی 29 پاڵکۆ داردای بەشداریی پێکرد، پێش ئەوەی کوڕی سێیەمی بچێتە نێو یارییەکە لە خولەکی 76.

دوای یارییەکەش پاڵ داردای رایگەیاند: "چارەنووس ویستوویەتی بەمشێوەیە بێت".

ناوبراو هێما بۆ ئەوەش دەکات: " ئەمە چیرۆکی خێزانەکەمە، باوکم پێشتر لە هەنگاریا یاریی لەگەڵ براکەم دەکرد، ئەمە بۆ ئێمە شتێکی ئاساییە، پێش هاتنم بۆ ئەڵمانیاش لەگەڵ براکەم یاریم کردووە.
ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا دوای مانەوەم بۆ ماوەیەکی درێژ لە هێرتابەرلین کوڕەکانم بەباشی گەشەیان کردووە و یاریی دەکەن.

پاڵ داردای و کوڕەکانی لە دوو کاتی جیاواز
پاڵ داردای و کوڕەکانی لە دوو کاتی جیاواز