ئایسلاند وەک یەکەم وڵاتی ئەوروپا کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە رووسیا هەڵپەسارد

K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئایسلاند رایگەیاند، بە فەرمی کارەکانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە رووسیا هەڵپەسێردرا، هۆکارەکەشی بۆ لاوازی پەیوەندییە بارزگانی، کولتووری و سیاسییەکان لەگەڵ رووسیا دەگەڕێنێتەوە، بەمەش ئایسلاند دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپا، دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە رووسیا بوەستێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەڵپەساردنی کارەکان لە رووسیا بە مانای پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رووسیا نایەت.
ئاشکراشی دەکات، لە کاتی گونجاودا باڵیۆزخانی ئایسلاند لە رووسیا دەکرێتەوە و لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.
لە بەرامبەردا رووسیا رایگەیاند، کاردانەوەی گونجاوی بۆ بڕیارەکەی ئایسلاند دەبێت.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.