بەنگین رێکانی: قه‌یرانی ئاو بووه‌ته قه‌یرانێكی جیهانی، بۆ عێراقیش بووه‌ته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی

K24 – هەولێر:
به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئاو كێشه‌یه‌كی گشتیی جیهانی بێت، بۆ عێراق ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاتره. به‌نگین رێكانی گوتیشی: له‌كاتێكدا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بووه‌ته هۆی قه‌یرانێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر كه‌رتی ئاو، خراپی تۆڕه‌كانی ئاو له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌ونده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تێكڕای به‌هه‌ده‌رچوونی ئاو له رێگه‌ی دزه‌كردنه‌وه به‌هۆی كۆنی تۆڕه‌كان گه‌یشتووه‌ته 60%.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2ـی ئابی 2023)، به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی عێراق، رایگەیاند، قه‌یرانی ئاو بووه‌ته قه‌یرانێكی جیهانی به گشتی و بۆ عێراقیش بووه‌ته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی و ته‌حه‌دیاتی زۆر له كه‌رتی ئاودا هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشدا، یه‌كه‌م ئالنگاری ئه‌وه‌یه كه كێشه‌مان له تۆڕه‌كانی ئاو هه‌یه، تۆڕی ئاوی زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق كۆنن و ته‌مه‌نی هه‌ندێكیان بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ماددانه‌ش كه هه‌ندێك له تۆڕه‌كانی پێ دروستكراون، به‌گوێره‌ی ستاندارده كارپێكراوه‌كانی كه‌رتی ئاو شیاوی به‌كارهێنان نین.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی عێراق، باسی لەوەشکرد، هه‌ندێك له تۆڕه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك ماندوون، كه بڕێكی زۆری ئاو لێیانه‌وه دزه ده‌كات و له زۆرێك له شاره‌كان تۆڕه‌كانی ئاو به‌ته‌واوی له‌ناوچوون. له‌وانه‌ش سامه‌ڕا و چه‌ندین پارێزگای دیكه، كه رێژه‌ی به‌هه‌ده‌رچوونی ئاو لێیان گه‌یشتووه‌ته 60%.
به‌نگین رێكانی ، گوتی: ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێش كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانی عێراقن، به‌وه لۆمه‌مان ده‌كه‌ن، كه كه‌رتی ئاو له عێراق به‌باشی رێكنه‌خراوه، بۆیه كێشه‌ی ئاو له وڵاته‌كه‌مان تادێت زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا قه‌یرانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات رێژه‌ی 90%ـی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی عێراقیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی، ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی ئاوه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا.
هەروەها عێراق ئەمساڵ لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامبوونی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی دراوسێ رازی بکات پابەندی رێککەوتن و بنەما نێودەوڵەتییەکان بن، بۆ بەردانەوەی ئاو و بە هەمان مەبەست مانگی ئایاری رابردوو سێیەم کۆنگرەى نێودەوڵەتیى بەغدا بۆ لە پایتەختی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا.