حكومه‌تی هه‌رێم ستایشی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هەولێر:
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەی ناوبراو کۆتایى بە سەردانەکەى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمه‌ریکا هێنا. له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ستایشی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ماوەى سەردانەکەیدا بۆ ئەمه‌ریکا، سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە بە یاوەرى تریفە عەزیز نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمه‌ریکا، زنجیرەیەک کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى ئەمه‌ریکى و وەزارەتەکانى دەرەوە و بەرگرى ئه‌نجامدا، هەروەها چاویکەوت بە ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمه‌ریکا لە هەردوو پارتى دیموکرات و کۆمارییەکان و وێڕای سەردانى دامەزراوە هزرییەکان و ئاژانسەکانیش.
لە تەواوى کۆبوونەوەکاندا وێڕاى ناساندنى تریفە عەزیز وەک نوێنەرى تازەى حکومەتى هەرێم لە ئەمه‌ریکا، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە جەختى لە پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان ئەمه‌ریکا و هەرێمى کوردستان و بەها هاوبەشەکانى دیموکراسى و ئازادى ئایینى و پێکەوەژیانى نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان كرده‌وه، هاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمه‌ریکا بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانى بۆ هەرێمى کوردستان كرد، بەتایبەتى بۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر گروپە تیرۆریستیەکان و رێکخراوى داعش.