وشە لە توخمی رەنگ ناونیشانی دوا بەرهەمی ئازا حەسیبە

K24 – هەولێر:

لە رێوڕەسمێکدا، کە لە لایەن لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کوردستان رێکخرا بوو، نوێترین کتێبی شیعری شێوەکار و شاعیر ئازا حەسیب قەرەداغی بە نمایش کردنی دوو تابلۆی رەنگینەوە کتێبەکە بە واژووی نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

کتێبەکە لەژێر ناونیشانی وشە لە توخمی رەنگ بوو، کە بژاردەیەک بوو لە شیعری ئەو شاعیرە و کۆپڵە شیعرێکیش لەو پەرتووکە بوو هەوێنی گۆرانییەکی نوێی هونەرمەند فەرهەنگ غەفوور، کە لە رێوڕەسمەکەدا بە عودەکەی پێشکەش کرا و دواتر شاعیر، چەند پارچە شیعرێکی خوێندەوه، کە گوزارشت بوون لە عەشق و ئەوینداری.

پاشان فەرهەنگ غەفوور بۆ کوردستان24 گوتی: شیعرە ناسکەکانی ئازا حەسیب، خەرمانێکن لە شیعری هاوچەرخدا و دەکرێت هونەرمەندان سوود لەو پەرتووکە شیعرییە وەرگرن، کە خۆیان ریتم و ئاوازیان لەگەڵە لە خوێندنەوەدا، هونەرمەند دەتوانێت بەرهەمی ناوازە لە رێگەی ئەو شیعرانەوە تۆمار بکات.

ز
ل
Fly Erbil Advertisment