زیاد کەریم لە مەزارگەی رەبەن بۆیا نامیلکە شیعرییەکەی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر:
شاعیر و هونەرمەند "زیاد کەریم" لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستی دا، کە بۆ قوتابیانی سەنتەری رۆشنبیری جیهان رێکخرابوو لە مەزارگەی رەبەن بۆیا و وسو رەحمان، کە شوێنەوارێکی ئایینیە و کەوتووەتە دامێنی چیای سەفین، نوێترین نامیلکەی شیعری خۆی لەژێر ناوی "کرێت" لەو ناوچەیە بڵاوکردەوە.
زیاد کەریم، شاعیر و هونەرمەند لەمبارەیەوە بۆ کوردستان24 گوتی: چامەی شیعری "كرێت" یەكەم چامەیە، بەشێكی كەمە لە تێكستە شیعرییەكانی من، لە كۆ بەرهەمی شیعرەكانم بە پێویستمزانی چەند شیعرێكی هەڵبژاردەی تێدا بڵاوكەمەوە، ئەم شیعرانە لای من تایبەتن، هەڵقوڵاوی سۆز و ئەوینێكە دەكرێ ناویان بنێم سۆز و ژیا كان.
گوتیشی: ئەگەر تەمەن رێگە بدات سەرجەم شیعرەكانم لە پەرتووكێك بە چاپ دەگەیەنم، هەروەها لە گەشتێكدا لەگەڵ قوتابیانی زانكۆی جیهان لە مەزارگەی رەبەن بۆیا و شێخ وسو رەحمان لە دامێنی چیای سەفین لە شەقڵاوە بڵاوم كردەوە و چەند تێكستێكیشم خوێندەوە.
کتێبەکە 48 کورتە شیعری رۆمانسی و دڵداری لەخۆوە گرتووە و شیعرەکان بە زمانێکی سادە و دەیان مانا بۆ گشت چین و توێژەکان نووسراوە.

