دۆستێكی كورد دهبێته جێگری هیلاری بۆ سهرۆكایهتی ئهمهریكا
یەكێك لەو سیناتۆرە ئەمریكییانەی كورد بە دۆستی نزیكی خۆی دەزانێت و ئاشنایەتییەكی زۆری لەگەڵ گەلی كورد ھەیە، دەبێتە جێگری ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.
K24 - ههولێر:
یەكێك لەو سیناتۆرە ئەمریكییانەی كورد بە دۆستی نزیكی خۆی دەزانێت و ئاشنایەتییەكی زۆری لەگەڵ گەلی كورد ھەیە، دەبێتە جێگری ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.
تیم کەین, سیاسەتمەتداری دیموکراتەکانی ئەمریکا و دۆستی كورد بەھۆی بووچوونەكانی خاوەن كەساییەتییەكی بەھێزە لەناو ئەمرییكییەكان.
ئەو کەسەی کورد بە گەورەترین ھاوپەیمانی ئەمریکا دەزانێ دەبێتە جێگری ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمهریکا.
سیناتۆر تیم کەین سیاسەتمەتداری دیموکراتەکانی ئەمریکا و سیناتۆر و نوێنەری ویلایەتی ڤێرجینیا وەک جێگری ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەست نیشانکرا.
تیم کەین بەھۆی بۆچوون و لێدوانەکانیەوە کەسایەتێکی زۆر بەھێزی ھەیە لەناو ئەمریکیەکاندا. لە چەندین لێدوانیدا سەبارەت بە عێراق و شەری داعش رەخنەی لە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا گرتووە، کەین، کورد بە گەورەترین ھاوپەیمانی ئەمریکا ناودەبات.پێیوایە پێویستە ئەمریکا پشت بە کورد ببەستێت. و ھاوکاری تەواویان بکات.
سەبارەت بە چارەسەری یەکجاری کێشەکانی عێراق کەین دەڵێ: دابەشکردنی عێراق بۆ سێ پارچەی کورد، شیعە، سوننە کە پێشتر جۆبایدن پێشنیاری کردبوو، تاکە بژاردە و چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق. چونکە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی پێگەی ئێران لە عێراق و ھەریەکە لە کورد و سوننەش مافەکانی خۆیان وەردەگرن. تیم کەین سەبارەت بە سیاسەتەکانی کابینەی پێشوی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد رەخنەی لە نوری مالکی و ئێستاش رەخنە لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێرتق دەگرێت بەوەی کە سیاسەتێکی راست و دروستیان بەامبەر بە کورد نیە ھەموو کات ویستویانە کورد بچەوسێننەوە.
ھۆکاری بۆچونەکانی تیم کەین لەبارەی کوردەوە ئەوەیە کەین سەردانی کوردستانی کردووە و لەنزیکەوە ئاگاداری سیاسەت و بۆچوونەکانی کوردە. جیالەوەش ئازایەتی و قارەمانەێتی پێشمەرگە لە شەری دژ بە داعش وایکردووە تیم کەین پاڵپشت و پشتیوانێکی گەورەی دۆزی کورد بێت.
کەین ساڵی 2008 ھاوکار و راوێژکارێکی نزیکی باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە و پێشتریش راوێژکاری بێڵ کلینتۆن ھاوسەری ھیلاری و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بووە، بێڵ ئاشکرای دەکات بەھۆی لێھاتووی کینەوە پێشنیاری کردووە بکرێتە جێگری ھیلاری کلینتۆنی ھاوسەری.
تیم کەین 58 ساڵ 26ی شوباتی 1958 لە مینێسۆتا لە ئەمریکا لەدایکبووە. بەشی یاسای لە زانکۆی ھارڤەرد تەواو کردووە. لە ساڵ 2006 تا 2010 شارهداری ڤێرجینیا بووە. لە ساڵی 2012 بووەتە سیناتۆر. ئێستا وەک جێگری ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا دەستنیشانکرا.