ریال مه‌درید پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه داواكارییه‌كی له ئێمباپێ هه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا به‌های یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان ئیمباپێ ئاشكرا كرد، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه فلۆرێنتینیۆ پێرێز داواكارییه‌كی له‌و یاریزانه هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیگوازێته‌وه.
ڕۆژنامەی "لكیپی"ـی فەرەنسی، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه ئیداره‌ی ریال مه‌درید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆبوونه‌ته‌وه و بەهای یەکەم ئۆفەریان له‌م هاوینه ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشکەشی یانە پاریسیەکەی بكه‌ن و كلیان ئێمباپێ بگوازنه‌وه، بڕی ئۆفه‌ره‌كه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 180 ملیۆن یۆرۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ئاماده نییه ئه‌م ئۆفه‌ره‌ی پێشكه‌شی پاریس بكات تاوه‌كو كلیان ئێمباپێ به ئاشكرا خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی پاریس له‌م هاوینه ده‌رنه‌بڕێت، بۆیه داوایان له‌و یاریزانه كردووه به ئاشكرا باسی رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كارگێری پاریس سانجێرمان به‌رده‌وامه له په‌راوێزخستنی كلیان ئێمباپێ، له دوایین هه‌وڵ و فشاری، ناسڕ خلێفی داوای له لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پاریس كردووه ئێمباپێ له لیستی یاریزانه‌كان بۆ یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگ وه‌ن دووربخاته‌وه.
كلیان ئێمباپێ ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی پاریس مه‌شق ده‌كات كه به نیازن له‌م هاوینه له یانه‌كه بڕۆن و رێگه‌ی پێ‌نادرێت له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی دیكه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لویز ئێنریكی راهێنان بكات كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ وه‌رزی نوێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له دوای رۆیشتنی كه‌ریم بێنزێما، ریال مه‌درید له هێڵی پێشه‌وه تووشی كێشه بووه، بۆیه بڕیاری كۆتاییان داوه ده‌یانه‌وێت له‌م هاوینه كلیان ئێمباپێ بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئێمباپێ رێككه‌وتبوون بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك یۆرۆ بده‌نه پاریس به‌خۆڕایی بیگوازنه‌وه.
ئێمباپێی 24 ساڵ، لە ماوەی وەرزی ڕابردوودا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 43 یاریدا لەگەڵ یانە پاریسییەکە بەشداری کرد، 41 گۆڵ و 10 ئاسیستی كرد و نازناوی خولی فه‌ره‌نسای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی برده‌وه، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵاتی گۆڵكاری خولی فه‌ره‌نساشی به‌ده‌ستهێنا.