كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا ده‌ستیپێكرد

K24 - به‌غدا:
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا نێرداوی كوردستان24 بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی له به‌غدا له ئۆفیسی سه‌ره‌كی هادی عامری و به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دیاره‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی یاسای بودجە و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێـی کوردستان و رێککەوتن لەسەر وادەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت وگاز لەگەڵ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا گفتوگۆ دەکات.
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (نوری مالیكی، هادی عامری، قه‌یس خه‌زعه‌لی، عه‌مار حه‌كیم، حه‌یده‌ر عه‌بادی و بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن هێزه شیعه‌كانی دیكه) و پێكهاته‌ی كورد (پارتی و یه‌كێتی) و پێكهاته‌ی سوننه‌كان (هاوپه‌یمانیی سیاده و عه‌زم) پێكهاتووه و هه‌موویان حكومه‌تی ئێستای عێراقیان به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی پێكهێناوه.