لاهور شێخ جهنگی: لە ژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت بەشداری هەڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان ناكهین

K24 – هەولێر:
لاهور شێخ جهنگی رایدهگهیهنێت، لە ژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت بە هیچ شێوەیەک و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن ناکەین.
ئەمڕۆ 7/8/2023، له پهیامێكدا لاهور شێخ جهنگی رایگهیاند، هەوڵماندا کە کورد بە یەک لیست بەشداری ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان بکات، هەر بۆیە بەبێ هیچ بەرژەوەندیی و دەستکەوتێکی سیاسی و پەرتەوازەنەکردنی دەنگی کورد و راستکردنەوەی باڵانس و پارێزگاریکردنی کورد لە ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەکەم دەستپێشخەرییمان بێ جیاوازی بۆ لایەنە کوردستانیەکان راگەیاند و پرۆژەی (هاوپەیمانی گەل)مان پێشکەشکردن بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش، بهڵام لەگەڵ ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەرمانە بۆ بەشداریکردن و لیستی جیاواز لەم هەڵبژاردنەدا، بەڵام لە ژێر ناوی یەک لیستی کوردستانی نەبێت، بە هیچ شێوەیەکی دیكه و بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن ناكهین.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت.
270 حزب و لایهنی سیاسی ناوی خۆیان بۆ ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكانی عێراق تۆماركردووه و 15 حزبی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا نیشانداوە.