هه‌ولێر.. پاركێك له‌ گه‌ڕه‌كی ژیان دروست ده‌كرێت

پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر

K24 – هەولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی فرۆشی زه‌وییه‌ روكنه‌كان، پاركێك له‌ گه‌ڕه‌كی ژیانی شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.

له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ پشتبه‌ستن به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 100ـی داهاتی فرۆشی زه‌وی رووكن له‌ سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر، پاركێك له‌گه‌ڕه‌كی ژیان دروست ده‌كرێت.

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بڕی دوو ملیار و 509 ملیۆن و 193 هەزار دینار لەسەر  رێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، تەرخانکرا بۆ دەستکردن بە پرۆژەی دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی ژیان و دروستكردنی بڕگەی ماوە لە لووپ و رەمپە و بەشێك لە شەقامی 120مەتری لە چوارڕێیانی مەخموورى شاری هەولێر.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجی ئاوەدانی و پێشخستنی سێکتەری رێگاوبانە بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان، لەم چوارچێوەیشدا بە  ده‌یان پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ کراون و بەشێکیشیان لە جێبەجێکردندان، بەتایبەت پڕۆژەی دوو سایدی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەر بەخۆکان.

سدقی ئامێدی، بریکاری وەزاەرتی ئاوەداکردنەوە بۆ کاروباری ڕێگاوبان گوتبووی: نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی زۆربەی رێگا سەرەکییەکان تەواو بوون و بەردەوامیشن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگا گرنگەکانی دەرەوەی شارەکان.