به ڤیدیۆ..پاریس رۆژ به رۆژ رێكاره‌كانی له دژی ئێمباپێ توندتر ده‌كات
پاریس سانجێرمان تا دێت رێگه‌ی توندتر له دژی كلیان ئێمباپێ ده‌گرێته‌به‌ر، پاریس هیچ نه‌ماوه به ئێمباپێ نه‌كات، له مه‌شقه‌كان دووری خستووه‌ته‌وه و رۆژ به رۆژ رێگه‌ی دیكه بۆ بێزاركردن و ده‌ركردنی له یانه‌كه ده‌گرێته‌به‌ر.
پاریسییەکان دڵنیان لەوەی کە گۆڵکارەکەیان هاوینی ئەمساڵ یان هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات، چونكه ئێمباپێ نایه‌وێت له پاریس بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو وەفاداری وەکو شیرینی گرێبەستەکەی وه‌ربگرێت و پاشان به‌خۆڕایی ده‌یه‌وێت بچێته ریال مه‌درید به‌بێ ئه‌وه‌ی پاریس یه‌ك یۆرۆ سوودمه‌ند بێت.
ئەمڕۆ بەرپرسانی شازادەکان لەسەر راسپاردەی ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەیان، بڕیاریاندا وێنەی کلیان ئێمباپێ له‌سه‌ر دیوار و ڕووی یاریگا لابدەن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كارگێری پاریس دوێنێ درێسه‌كانیشی له كۆگای یانه‌كه لابرد و ئێستا هیچ درێسكی ئه‌و یاریزانه له كۆگایه‌كانی پاریس سانجێرمان نافرۆشرێت.
رۆژنامەی لكیپی فەرەنسی زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی پاریس سانجێرمان هەوڵیاندا ناکۆکی نێوان ناسر خلێفی و ئێمباپێ چارەسەر بکەن، بەڵام سەرۆکه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی پاریس زۆر بە توندی ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە. خەلیفی بە مەحاڵ زانی رێگە بە ئێمباپی بدرێت بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانی یانەکەیان و جەختی لەوەش کردووە ئەو هیچ ڕێگەیەکی نەهێشتۆتەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە.
رۆژنامەکە بڵاویشی کردووەتەوە سەرۆکی پاریس سانجێرمان ڕەفتاری ئێمباپێ بەرامبەر بە خۆی و یانەکەی بە تەواوەتی به بێڕێزی دەزانێت، پێیوایه گەڕانەوەی بۆ تیپەکە زیان بە ناوبانگی یانەکە دەگەیەنێت.
ناسر خلێفی بەرپرسانی پاریسی ئاگادار کردۆتەوە کە هەست دەکات ئێمباپێ خیانەتی لێکردووە، چونکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو وەک کوڕەکەی مامەڵەی لەگەڵ ئەم یاریزانە کردووە و هەموو شتێکی بۆ گەشەکردنی ئەو یاریزانە کردووە و كه‌مته‌رخه‌می لە هێچ شتێک نەکردووە، بەڵام ئەو بە شێوازێکی زۆر خراپ وەڵامی داوەتەوە.
دوای ئەوەی ئێمباپێ رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، سەرەتا وەکو کاردانەوەیەک یانەکەی بڕیاریدا ئەو یاریزانە گەشتی ژاپۆن نەکات وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو، دوای گەڕانەوەشیان رێگە بەو یاریزانە نەدرا بەشداری راهێنانەکان بکات، ناویشی له لیستی یاریزانه‌كان بۆ یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه دوورخراوه‌ته‌وه و ئێستا ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ی پاریس مه‌شق ده‌كات كه چاره‌نووسیان نادیاره و خراونه‌ته بازاری فرۆشتنی یاریزانانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئێمباپێ به‌هۆی ئه‌م رێككارانه‌ی پاریس له دژی تووشی شۆك بووه و ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه له پاریس بڕوات.
PSG staff members are removing Mbappe shirts from the official store.
— M.D. (@ManagerDeMadrid) August 7, 2023
Flash sale 😂😂
pic.twitter.com/tXZDA2Z8xr