گوهدار شێخۆ: په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگای شرنا‌خ زیاتر په‌ره‌پێده‌ده‌ین

K24 - هەولێر:
شاندێكی پارێزگای شرنا‌خ سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه پلانی جددیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گله‌ییه‌كانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 9ـی ئابی 2023) شاندێكی پارێزگای شرنا‌خ به سه‌رۆكایه‌تی عوسمان بیلگین، والی شرنا‌خ له باكووری كوردستان – توركیا، سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی كرد و له‌لایه‌ن گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆوه پێشوازیان لێ كرا.
شانده‌كه‌ی پارێزگای شرنا‌خ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به سه‌رۆكایه‌تی گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا سه‌ردانی پارێزگاری شرناخی له باكوور كوردستان – توركیا كردبوو.
هاوكات گوهدار شێخۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عوسمان بیلگین رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی پارێزگای شرنا‌خ درێژه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه له بواره مرۆیی و ئابووری و بازرگانییه‌كان، جه‌ختیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامیان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاسته‌كانی دیكه‌شدا به‌تایبه‌ت له بواری بازرگانیدا زیاتر پێشده‌خرێت. هه‌روه‌ها روونیشیكردوه‌وه، كه ده‌روازه‌ی خابوور بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراقیش گرنگه به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری شرنا‌خ رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌كی جددیان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م هاتووچۆ له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی له‌و ده‌روازه هه‌یه كۆنترۆڵ بكرێت، به‌تایبه‌تی روونیكرده‌وه ده‌بێت رێگه‌چاره بۆ هاتووچۆی ئه‌و كه‌سانه دابنرێت كه به‌مه‌به‌ستی نه‌خۆشی یان گه‌شتیاری یان هه‌ر بوارێكی دیكه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ كاری بازرگانی له رێگه‌ی ده‌روازه‌كه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها عوسمان بیلگین باسی له‌وه كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دایانناوه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه پێش بواری هاتووچۆ له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل داده‌نرێت.
له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به سه‌رۆكایه‌تی گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ سه‌ردانی پارێزگاری شرناخی له باكوور كوردستان – توركیا كرد و ژماره‌یه‌ك گله‌یی و تێبینی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندبووه پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه.