ئارامگەی کاروان شەمسەدین گوڵباران کرا

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر رێوڕەسمی یاد و وەفایان بۆ سەر ئارامگەی هونەرمەندی شانۆکار کاروان شەمسەدین رێکخست، کە 40 رۆژ بەر لە ئێستا بە نەخۆشی کاروانی شانۆ و هونەری بەبێدەنگی جێهێشت و ماڵئاوایی کرد.

هیوا سوعاد، سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: گردبوونەوەمان لەم ئارامگەیە دەرخستنی وەفایەکە بۆ ئەو هونەرمەندە نزیکەی 40 ساڵ لە خزمەت هونەری شانۆ و درامادا بووە.

هەروەها راشیگەیاند، هەمیشە بەوە ناسرابوو، کە هونەرمەندێکی هێمن و بێ گرێ بووە لە ژیان و لەسەر تەختی شانۆدا و رەوشتی بەرز و هونەرەکەی وایلێکردبوو لەبەردەم هەموو ئاستەنگەکاندا جوانییەکانی خۆی لەدەست نەدات و بەردەوامیش سەرگەرمی نووسینەوەی دەقە شانۆییەکانی بووە و ئەو رۆژەی ماڵئاوایشی کرد، کەلێنێکی گەورەی لە شانۆ و هونەری نواندن دروستکرد.

خ
خ

 

Fly Erbil Advertisment