لە نەجەف 48 هەزار ناوی دووبارە لە بەشەخۆراکی مانگانە دەسڕێنەوە

K24- هەولێر:
وەزارەتی بارزگانی حکومەتی عێراق، رایگەیاند، تەنیا لە پارێزگای نەجەف ناوی 48 هەزار کەسی لە بەشەخۆراکی مانگانە سڕیوەتەوە.
رۆژی هەینی (11ـی ئابی 2023) ستار جابری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگه‌یاندووه، لەسه‌ر ئاستی 5 پارێزگا كار بۆ ده‌رهێنانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی ده‌كه‌ن و لە نەجەفیش پرۆسه‌كه ته‌واوبووه و تیایدا 48 هەزار ناوی دووباره هه‌بووه و به‌شێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ژین و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه‌چی به‌شه‌خۆراكیان وه‌رگرتووه.
جابری ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌سڕینه‌وه‌ی ئه‌و 48 هه‌زار ناوه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ملیارەها دینار بۆ خه‌زێنه‌ی دەوڵەت بگه‌ڕێته‌وه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، لە پارێزگاکانی مووسه‌ننا، کەرکووک، دهۆک و بەغدا، كاركردن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی فۆرمی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وامه.
هەروەها وەزارەتی بازرگانی عێراق پیشتریش رایگەیاندبوو، کە بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو خێزانانەش دەبڕدرێت کە داهاتی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە
رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە بڕینی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەو خێزانانەی داهاتی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.
لەلایەن خۆیەوە، ئیبتیهال هاشم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن کارمەندانی فەرمانگەکەیانەوە، وردبینی بۆ زانیارییانە کراوە کە لەلایەن وەزارەت و دامەزراوە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکانەوە بەدەستیان گەیشتووە و لەسەر ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبن.