به ڤیدیۆ... یه‌كێك له ده‌وڵه‌منترین و به‌هێزترین ڕاوچییه‌كانی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ببینه

مینۆ رایۆلا ئه‌و پیاوه ئیتاڵیاییه‌ی له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مجاره زۆرترین ناوی ده‌هێنرێت و هه‌موو چاوه‌كانیش له مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌یه.
رایۆلا ساڵی 1968 له نزیك شاری میلانۆی ئیتاڵیا له دایك بووه، به‌ڵام له شاری هارلمی هۆڵه‌ندی ژیانی به‌سه‌ر بردووه و تێیدا گه‌وره بووه و ئێستاش به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بریكاری یاریزانانی جیهان داده‌نرێت.
رایۆلا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له باوكی باشتر زمانی هۆڵه‌ندی ده‌زانی له شاری هارلم دووكانی پیتزاكه‌ی باوكی به‌ڕێوه ده‌برد، له ته‌مه‌نی 19 ساڵیشه‌وه وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ی هارلم ده‌ست به‌كار بوو، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند به‌هۆی كێشه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌وه وازی له كاره‌كه‌ی هێنا و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ بوون به گه‌وره‌ترین بریكاری یاریزانان هاوێشت و به گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای سپۆرت پرۆمۆشن كرد كه به یه‌كێك له گه‌وره كۆمپانیایه‌كانی جیهانی وه‌رزشی داده‌نرێت كه ئه‌وكات ریۆلا پێشتر بریكاری هه‌ریه‌ك له دینیس بێركامب و رۆناڵدۆی به‌رازیل و پاتریك كلۆیڤێرتۆ چه‌ندین یاریزانی دیكه‌ی ده‌كرد و له‌وێوه ده‌ستی به كاره گه‌وره‌كه كرد.
رایۆلا رۆڵی گرینگی هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی دینس بێركامب كاتی له ساڵی1993 به‌رامبه‌ر به 10 ملیۆن پاوه‌ند له ئه‌یاكسه‌وه گواسترایه‌وه ئینته‌رمیلان.
پاشان رایۆلا له كۆمپانیای سپۆرت پرۆمۆشن جیا بووه‌وه و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی به‌كار هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نێدڤید له یانه‌ی سپۆرتینگ براگاوه بۆ لازیۆ و دوای پیشاندانی ئاستێكی به‌رز له یۆرۆی 1996 نێدڤێد به 25 ملیۆن یۆرۆ به‌ره‌و یۆڤێنتۆس گواسترایه‌وه.
زۆرترین باسی رایۆلا له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچه كه ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه‌ی ئه‌یاكسه‌وه گواسته‌وه یۆڤێنتۆس، زڵ‌اتان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ یوڤی ده‌ڵێت هیچ ئاگام لێ نه‌بوو كاتێ له دره‌نگه‌شه‌وێكدا منی به یوڤی فرۆشت، پاشان له خانمه پیره‌كه‌وه به‌ره‌و ئینته‌رمیلان و له‌وێشه‌وه بۆ بارسێلۆنه و ئینجا به‌ره و میلان، له میلانۆش زۆری نه‌خایاند رایۆلا ئیبرای گواسته‌وه بۆ پاریس سانجێرمان، له دواین جاریش مینۆی بریكاری زڵ‌اتان ئه‌و یاریزانه سویدییه‌ی گواسته‌وه مانچسته‌ر یونایتد كه كۆی قازانجه‌كانی له گواستنه‌وه‌كانی ئیبراهیمۆڤیچ تا ئێستا زیاتره له 130 ملیۆن پاوه‌ند بووه.
جگه له ئیبراهیمۆڤیچ رایۆلا ئێستا بریكاری زیاتر له 40 یاریزانی دیكه‌یه كه گرینگ‌ترینیان پۆل پۆگبا و لوكاكۆ و میختاریان بالۆتێلی و ماتیودییه، ئه‌مه جگه له چه‌ندین یاریزانی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له نمونه‌ی عومه‌ر قه‌دوری یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی، به‌ڵام ئێستا گرینگ‌ترین یاریزان كه رایۆلا بریكارییه‌تی پۆل پۆگبایه كه ئه‌و یاریزانه‌ی به‌خۆڕایی له چنگی مانچسته‌ر بۆ یۆڤێنتۆسی ده‌رهێنا و ئێستاش ئاماده نییه به كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێته‌وه شه‌یتانه سوره‌كان.